Accessibility links

سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا: تاوانی سیبرانی مەترسیدارترین هەڕەشەیە بۆ سەر دارایی


سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا جیرۆم پاوڵ
سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا جیرۆم پاوڵ

سەرۆکی یەدەگی فیدڕاڵی ئەمەریکا جیرۆم پاوڵ ڕایگەیاند هەست بە نیگەرانی ڕوودانی هێرشێکی ئەلیکترۆنی بەرفراوان دەکات، زیاتر لە نیگەرانییەکانی سەبارەت بە ڕوودانی قەیرانێکی دارایی جیهانی هاوشێوەی ئەوەی لە ساڵی 2008 دا ڕوویدا.

پاوڵ لە پڕۆگرامی 60 خولەکی کەناڵی سی بی ئێسی هەواڵیی ئەمەریکیدا وتی ئاستی مەترسییەکانی ڕوودانی قەیرانێکی هاوشێوەی قەیرانەکەی ساڵی 2008 دا و پێویستیی حکومەتەکان بۆ ڕزگارکردنی بانکەکان " زۆر نزمن."

وتی " جیهان دەگۆڕێت، جیهان گەشە دەکات، هەروەها مەترسییەکانیش، من دەڵێم ئەو مەترسییەی چاودێری دەکەین زیاتر مەترسی ئەلیکترۆنییە." ئاماژەشی بەوەدا زۆرێک لە حکومەت و کۆمپانیا تایبەتە گەورەکان هەمان نیگەرانییان هەیە.

پاوڵ ئاماژەشی بەوەدا یەدەگی فیدڕاڵی تاوتوێی کۆمەڵێک سیناریۆی جیاواز دەکات.

یەدەگی فیدڕاڵی تاوتوێی ئەگەری وەستانی بەشێکی بچووک یاخود تەنانەت بەشێکی گەورەی سیستمی دارایی دەکات، پاوڵ وتی " بۆیە زۆرینەی کات و وزە و پارەکانمان بۆ پاراستنی خۆمان لەوە خستۆتەگەڕ." وتیشی " ڕۆژانە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان دامەرزاوە گەورەکان دەکەنە ئامانج."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG