Accessibility links

بۆ یەکەم جار لە پاش 17 ساڵ تاوانبارێک لە ئەمەریکا سزای مەرگ دەدرێت


حکومەتی فیدراڵی ئەمەریکا ئەمڕۆ سێشەممە بۆ یەکەم جار لە پاش 17 ساڵ سزای مەرگی سەپاند بەسەر تاوانبارێک کە لە ساڵانی نەوەدەکاندا خێزانێکی سێ کەسی کوشت.

دانیال لویس لیی کەسێکی ڕەگەزپەرستی سپی بوو و لە ساڵی 1996 لە ویلایەتی ئەرکەنساس پـیاوێک و هاوسەرەکەی و کچێکی 8 ساڵی کوشت و پاشان تەرمەکەی فڕی دابوونە ناو گۆمێکەوە.

بەر لە جێبەجێکردنی سزای مەرگ بەسەریدا لە بەندیخانەیەکی فیدراڵی لە ویلایەتی ئیندیانا گوتویەتی " لە ژیانمدا هەڵەی زۆرم کردووە، بەڵام من ئەو تاوانەم نەکردووە، من پیاوکوژ نیم، ئێوە کەسێکی بێتاوان دەکوژن."

وەزارەتی دادی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" دواجار دانیال لویس لیی ڕووبەڕووی ئەو سزایە بوویەوە کە شایستەتی.

بڕیارە لە چەند هەفتەی داهاتوو سزای مەرگ بەسەر سێ تاوانباری گەورەی دیکە جێبەجێ بکرێت.

سەرچاوە: ئەسۆسییەت پرێس

XS
SM
MD
LG