Accessibility links

ئەمەریکا ئاگادارکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەوروپا


وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاگادارکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گەشتکردن بۆ ئەوروپا و وتی هاوڵاتیانی ئەمەریکی دەبێت ئاگاداربن لەو هەڕەشە تیرۆریستیە بەردەوامانەی لەسەر ئەوروپا هەن.

لە ئاگادارکردنەوەکەدا هاتووە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژە بەو ڕووداوانە دەکات کە لەمدواییانەدا لە فەڕەنسا و ڕوسیا و سوید و بەریتانیا ڕوویانداوە و دەڵێت ڕێکخراوی داعش و قاعیدە دەتوانن پلان بگێڕن و کاری تیرۆریستی لە ئەوروپا ئەنجام بدەن.

لە مانگی دوودا ئاگادارکردنەوەکەی پێسوو بۆ گەشتکردن بۆ ئەوروپا کۆتایی هات کە پێشتر لە کاتی پشووی زستاندا بڵاویکردبۆوە.

کاربەدەستێکیش لە وەزارەتەکە وتی ئاگادارکردنەوەکە بەهۆی ئەوەوە نیە کە هەڕەشەیەکی دیاریکراو هەبێت بەڵکوو ئەمە بە بەردەوامی دەکرێت بەهۆی ئەو هەڕەشانەوە کە پێش پشووی هاوینە دەکرێن و مانگی نۆ ئاگادارکردنەوەکە تەواو دەبێت.

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکادا هاتووە کە بازاڕەکان و دەزگا حکومیەکان، ئوتێلەکان، یاریگاکان، چێشتخانەکان، پەرستگاکان، پارکەکان و فڕۆکەخانەکان هەموو ئەم شوێنانە ئەگەری ئەوەیان هەیە کاری تیرۆریستیان تێدا ئەنجام بدرێت.

سەرچاوە / ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG