Accessibility links

موغیرینی : ڕێکەوتنەکەی ئێران تایبەت نیە بە یەک وڵاتەوە


بەرپرسێکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا فیدریکا موغیرینی وتی یەکێتی ئەوروپا ڕێز لە پێداچوونەوەی ئەمەریکا دەگرێت بۆ ئەو ڕێکەوتنەی کە لەساڵی 2015 دا لەگەڵ ئێران بەستراوە بەڵام ڕوونیشی کردەوە بۆ واشنتن کە ئەو ڕێکەوتنە ڕێکەوتنێکی نێودەوڵەتییە و نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیاری لەسەر داوە.

موجیرینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرجی لاڤرۆڤ وتی " ڕێکەوتنی ناوەکی تایبەت نیە بە تەنها وڵاتێکەوە، بەرپرسیارێتی ئەوەمان لەسەرە کە بەردەوام بین لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکە."

ڕێکەوتنەکە لەنێوان ئێران و شەش وڵاتی بەهێزی جیهاندا کراوە، لەڕێکەوتنەکەدا هاتووە دەبێت ئێران واز لە بەرنامە ناوەکییەکەی بهێنێت لەبەرامبەر ئەوەشدا سزاکانی سەر نەوت و دارایی ئێران لاببرێن.

بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ لە مانگی چواردا وتی پێداچوونەوە بە ڕێکەوتنەکەدا دەکات بۆ ئەوەی دڵنیا بێتەوە لەوەی ئەو سزایانەی لەسەر ئێران لابراون لەبەرژەوەندی ئاسایشی ئەمەریکایە یاخوود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG