Accessibility links

کۆشکی سپی مانەوەی وەزیری بەرگری ئەمەریکا لە پۆستەکەی پشتڕاست دەکاتەوە


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر

وتەبێژی کۆشکی سپی کایڵی مکینانی وتی وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر هێشتا لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی پێشبینی ئەوە دەکرا سەرۆک ترامپ لە پۆستەکەی دووریبخاتەوە.

مارک ئێسپەر لە ماوەی ڕابردوودا وتی هێزی سەربازی بۆ چەسپاندنی یاسا لە خۆپیشاندانەکانی ئێستای وڵاتەکەدا بەکارنایەت، ئەمەش پێچەوانەی قسەکانی سەرۆک ترامپ بوو کە هۆشیاریدابوو لەسەر ئەوەی هێزی سەربازی ڕەوانەی ویلایەتەکان دەکات بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەقامەکان.

وتەبێژی کۆشکی سپی وتی " تا ئێستا، وەزیر ئێسپەر هێشتا لە پۆستەکەیدا ماوەتەوە، ئەگەر سەرۆک ترامپ چیتر متمانەی پێنەکات ئەوا لە داهاتوودا بە هەمووان دەڵێین."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG