Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا: کەمکردنەوەی ژمارەی هێزەکانمان لە ئەفغانستان پەیوەندی بە ڕێکەوتنەوە نیە لەگەڵ تاڵیبان


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر وتی هەر کەمکردنەوەیەک لە ژمارەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان پەیوەندیی بە ڕێکەوتنەوە نابێت لەگەڵ تاڵیبان، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ ئەگەری کەمکردنەوەی هێزەکانی ئەمەریکا بە لەبەرچاوگرتنی هەوڵەکان بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لەو وڵاتەدا.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر لە چاوپێکەوتنێکدا وتی " من دڵنیام لەوەی دەکرێت ژمارەی هێزەکانمان لە ئەفغانستان کەم بکەینەوە و لە هەمان کاتیشدا گرەنتی ئەوە بدەین کە ئەو وڵاتە نەبێتە شوێنێکی پارێزراو بۆ تیرۆریستان و هێرش بکەنە سەر ئەمەریکا."

وتیشی " هاوپەیمانەکانیشمان هاوڕان لەگەڵماندا لەسەر ئەوەی کە دەتوانین ژمارەی هێزەکانمان کەم بکەینەوە."

هەروەها کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی کە ئایا ئەم کەمکردنەوەیە پەیوەندی هەیە بە ڕێکەوتنەوە لەگەڵ تاڵیبان، لە وەڵامدا وتی " پەیوەندیی بەوەوە نیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG