Accessibility links

ئەمەریکا لێکۆڵینەوە دەکات لەسەر گیان لەدەستدانی کارمەندێکی لە باڵیۆزخانەکەی لە ئۆکرانیا


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ لە بەیاننامەیەکدا وتی لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیادا کاردەکات بۆ زانینی هۆکاری گیان لەدەستدانی کارمەندێکی باڵیۆزخانەکە.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " بە دڵگرانیەکی زۆرەوە گیان لەدەستدانی ئەندامێکی ئەمەریکی لە باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ ڕادەگەیەنین، لە ئێستادا بەرپرسانی باڵیۆزخانەکە لەگەڵ بەرپرسانی ئۆکرانیادا کاردەکەن تاوەکو هۆکاری گیان لەدەستدانەکە بزانرێت."

بەرپرسانی ئۆکرانیا لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە گیان لەدەستدانی ئافرەتێک دەست پێکردووە کە لەسەر هێڵێکی شەمەندەفەر لە پارکێکی کیێڤ دۆزراوەتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG