Accessibility links

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هۆشیاری دەدات لەسەر گەشتکردن بۆ ئۆرشەلیم و بەشی ڕۆژئاوا و غەززە


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم هۆشیاریدایە هاوڵاتیانی ئەمەریکی لەسەر گەشتکردن بۆ ئۆرشەلیم و بەشی ڕۆژئاوا و غەززە، ئەمەش دوای ئەوەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ڕایگەیاند بەپێی یاسای نێودەوڵەتی چیتر واشنتن جێگیرگەکانی ئیسڕائیل بە نایاسایی نازانێت.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆرشەلیم لە بەیاننامەیەکدا وتی " باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ئامۆژگاری ئەو ئەمەریکییانە دەکات کە لە ئۆرشەلیمن و ئەوانەشی کە بەنیازن گەشت بۆ ئۆرشەلیم و بەشی ڕۆژئاوا و غەززە بکەن زۆر وریا بن و هەنگاوی گونجاو بنێن بۆ زیادکردنی هۆشیاری ئەمنی بە لەبەرچاوگرتنی ڕەوشی ئێستای ناوچەکە."

باڵیۆزخانەکە وتیشی " پێدەچێت ئەو گروپ و کەسانەی کە دژ بە ڕاگەیاندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکان دامەزراوە حکومییە ئەمەریکییەکان و بەرژەوەندییە تایبەتییەکانی ئەمەریکا و هاوڵاتیانی بکەنە ئامانج."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG