Accessibility links

دوو بەرپرسی عێراقی: ئەمەریکا بەنیازە ژمارەی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد کەم بکاتەوە


دوو بەرپرسی باڵای عێراقی بە دەزگای هەواڵی فرانس پرێسیان وت ئەمەریکا بەنیازە ژمارەی کارمەندەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە بەغداد کەم بکاتەوە " ئەوەش وەکو ڕێوشوێنێکی کاتی ئەمنی ".

لەم ساڵدا باڵیۆزخانە و شوێنە سەربازییەکانی دیکەی عێراق بە دەیان موشەک کرانە ئامانج.

بەرپرسە عێراقیەکە لە لێدوانێکدا بۆ فرانس پرێس وتی بڕیاری کەمکردنەوەی ستافی دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ئەمنی.

بەرپرسێکی باڵای عێراقی کە داوای کردووە ناوی ئاشکرا نەکرێت وتی " کەمکردنەوەیەکی سادەیە و بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوەیە. دەکرێت بگەڕێنەوە، ڕێوشوێنێکی ئەمنی کاتیە."

وتیشی " پێشتر بەمەمان زانیوە و دیبلۆماتکارە باڵاکانی باڵیۆزخانەکە بە باڵیۆزەکەشەوە دەمێننەوە، ئەمە بڕینی پەیوەندییە دیبلۆماسیەکان نیە."

بەرپرسەکەی دیکەش وتی ئەم ڕێوشوێنەی ئەمەریکا ئامانج لێی " کەمکردنەوەی مەترسییەکانە."

لەلای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر ئەو بابەتە بدات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە پارێزراوی دیبلۆماتکاران و هاوڵاتیان و دامەزراوەکانی ئەمەریکا لە عێراق " هەمیشە ئەرکی سەرەکیمان دەبێت."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG