Accessibility links

داخستنی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە، تورکیا
باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرە، تورکیا

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند دەرگای باڵیۆزخانەکەی لەبەردەم خەڵکەکەدا داخستووە بەهۆی بوونی هەڕەشەی ئەمنییەوە.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا هۆشیاریدا بە سپۆنسەرەکانی لە تورکیادا خۆیان بەدووربگرن لە گردبوونەوە گەورەکان و بینای باڵیۆزخانەکە و و هەروەها ئاگاداری خۆیان بن کاتێک سەردانی شوێنە گەشتیارییە بەناوبانگەکان و شوێنە قەرەباڵغەکان دەکەن. باڵیۆزخانەکە باسی لە سروشتی هەڕەشەکە نەکرد کە وای کردووە باڵیۆزخانەکە دابخەن.

ئۆفیسی فەرمانڕەوای ئەنقەرە لە بەیاننامەیەکدا وتی هەموو ڕێوشوێنە ئەمنییەکان گیراونەتە بەر دوای ئەوەی زانیاری هەواڵگریمان لە سەرچاوەی ئەمەریکییەوە پێگەیشتووە کە ئەگەری ڕوودانی هێرشێک هەیە بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمەریکا یاخوود ئەو شوێنانەی کە ئەمەریکییەکان لێیان دەمێننەوە.

باڵیۆزخانەکە وتی خزمەتگوزاری چاوپێکەوتنەکان بۆ وەرگرتنی ڤیزا و خزمەتگوزارییە ڕۆتینییەکانی دیکە هەمووی هەڵدەوەشێنرێتەوە، وتیشی کاتێک ئامادەبوون باڵیۆزخانەکە بکەنەوە ئەوا لەو کاتەدا ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکەنەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG