Accessibility links

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا

پـرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامن و هێشتا ئەنجامەکانی چەند ویلایەتێک یەکلا نەبوونەتەوە هەتا بڕیار بدرێت کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی براوەن. هەر کاندیدێک 270 نوێنەری دەنگدان بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە براوە.

٠٦:٣٨ ٣.١١.٢٠٢٠

لە هەڵبژاردنەکانی ئەمساڵی 2020 ، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ژمارەیەکی بێ پـێشینەی ئەمەریکایـیەکان زوو دەنگی خۆیان دا. بەپـێی ئامارەکان زیاتر لە 98 ملیۆن ئەمەریکایی لە دەنگدانی پـێشوەخت دەنگیان داوە، بەشێکیان لە ڕێگەی پـۆستەوە دەنگی خۆیان ناردووە و بەشێکیشیان ڕوویان لە بنکەکانی دەنگدانی پـێشوەخت کردووە.

پـرۆفیسۆر مایکڵ ماکدۆناڵد، شارەزای هەڵبژاردنەکان لە زانکۆی فلۆریدا دەڵێت لەو 240 ملیۆن ئەمەریکایـیەی لە ئەمساڵدا مافی دەنگدانیان هەیە، لەوانەی نزیکەی 160 ملیۆنیان دەنگ بدەن، بەمەش ڕێژەی بەشداری دەبێتە نزیکەی 67%. ئامارەکان پیشانی دەدەن لە پەنجا ساڵی ڕابردوو بەرزترین ڕێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکاندا نەگەیشتووەتە 62%.

لەم هەڵبژاردنە 435 ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 ئەندامی ئەنجومەنی سینات و فەرمانڕەوای 11 ویلایەت و 2 ناوچەی سەر بە ئەمەریکا هەڵدەبژێردرێن.

١٩:٤٨ ٣.١١.٢٠٢٠

بنکەکانی دەنگدان لە سەرانسەری ئەمەریکا کراونەتەوە.


جۆو بایدن ڕۆژەکەی بە بەشداری کردنی نوێژو نزاکردن لە کڵێسایەکی دێلوێر دەستپێکرد. ئەو سەردانی دوو شاری پێنسلڤانیا دەکات بەرلەوەی بگەڕێتەوە بۆ دێلوێر و لەوێوە ئەم ئێوارەیە گوتاری خۆی پێشکەش بکات.

دانۆڵد ترامپ ڕۆژەکەی بە تەلەفۆن کرد بۆ بەرنامەی " Fox & Friends" دەستپێکرد و لەوێ گوتی ئەو سەرکەوتن ڕادەگەیەنێت " کاتێک سەربکەوێت، ئەگەر سەربکەوێت." ترامپ سەردانی بنکەکانی هەڵبژاردنەوەی لە دەرەوەی واشنتن دەکات و پاشان دەگەڕێتەوە بۆ کۆشی سپی.

٢١:٠١ ٣.١١.٢٠٢٠

ئامارەکان پـیشانی دەدەن ڕێژەی بەشداری ئەمەریکایـیەکان لە هەڵبژاردنەکانی 2020 لەوە زیاترە کە پـێشبینی دەکرا. لە هەڵبژاردنی پـێشوەخت زیاتر لە 100 ملیۆن ئەمەریکایی دەنگیان داوە. ئەمڕۆش خەڵکی زیاتر لە ڕیزی بنکەکانی دەنگداندا وەستاون تاوەکو دەنگی خۆیان بدەن.

لە تۆڕەکانی پەیوەندی کۆمەڵایەتی زۆر ڤیدیۆی ڕیزی بنکەکانی دەنگدان بڵاوکراونەتەوە.

یەک لەو ڤیدیۆیانە ڕیزی بەردەم بنکەیەکی دەنگدانە لە خوێندنگەیەکی ئامادەیی ناوچەی کالڤێرتی ویلایەتی مێریلاند.

٢١:٢٤ ٣.١١.٢٠٢٠

خەڵکی لە بەردەم بنکەیەکی دەنگدان لە شاری ئۆکلاهۆمای پایتەختی ویلایەتی ئۆکلاهۆما.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG