Accessibility links

ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکا

پـرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان بەردەوامن و هێشتا ئەنجامەکانی چەند ویلایەتێک یەکلا نەبوونەتەوە هەتا بڕیار بدرێت کام لە کاندیدەکانی سەرۆکایەتی براوەن. هەر کاندیدێک 270 نوێنەری دەنگدان بەدەستبهێنێت، ئەوا دەبێتە براوە.

٠٦:٥٤ ٥.١١.٢٠٢٠

ئەمەریکا لە چاوەڕوانی ئەنجامەکانی حەوت ویلایەتە بۆ یەکلاکردنەوەی سەرۆکی داهاتووی وڵات

هێشتا پـرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە حەوت ویلایەتی ئەمەریکا بەردەوامە و خەڵکی بە تامەزرۆوە چاوەڕوانن بزانن ئایە سەرۆک ترامپی کۆماری بۆ چوار ساڵی دیکە وڵاتەکە بەڕێوەدەبات یاخود جۆو بایدنی دیموکرات شوێنی دەگرێتەوە.

هەتا شەوی چوارشەممە بە کاتی واشنتنی پایتەخت ئەنجامەکانی زۆربەی ویلایەتەکان ڕاگەیاندراون، بەڵام کۆماریـیەکان گومانیان لە ئەنجامەکانی چەند ویلایەتێک هەیە، لەوانە ویسکەنسن و میشیگن. دیموکراتەکانیش لای خۆیانەوە ڕەتیدەکەنەوە هەڵە لەو ئەنجامانەدا هەبن.

بەپـێی ئەنجامەکانی هەتا ئێستا ڕاگەیەندراون، بایدن براوەی 253 دەنگی نوێنەری هەڵبژاردنە و لە بەرامبەردا سەرۆک ترامپ 213 دەنگی نوێنەری هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە. هێشتا 72 دەنگ یەکلا نەبوونەتەوە و هەرکام لەم دوو کاندیدە بتوانێت لە کۆی 538 دەنگی نوێنەری هەڵبژاردن 270 دەنگ و زیاتر بباتەوە ئەوا بە سەرۆکی ئەمەریکا ڕادەگەیەنرێت.

ئەو ویلایەتانەی دەنگەکانیان یەکلانەبوونەتەوە بریتین لە پەنسلڤانیا کە 20 دەنگی هەیە، جۆرجیا 16 دەنگ، نۆرث کارۆلاینا 15 دەنگ، ئەریزۆنا 11 دەنگ، نێڤادا 6 دەنگ، ئالاسکا 3 دەنگ لەگەڵ یەک دەنگی ویلایەتی مەین لە کۆی چوار دەنگی. لە تەواوی ئەم ویلایەتانە جیاوازیـیەکانی نێوان دەنگی هەردوو کاندید کەمن، بۆیە شیانی هەیە لە ئان و ساتدا پـێچەوانە ببنەوە.

بەپـێی کاربەدەستانی هەڵبژاردن بەشی زۆری ئەو دەنگانەی لە ئێستادا جیادەکرێنەوە، ئەوانەن کە لە ڕێگەی پـۆستەوە ڕەوانەکراون.

کاربەدەستان بە دوری نازانن هەتا ڕۆژی هەینی جیاکردنەوەی دەنگەکان درێژە بکێشێت. هەروەها بە دوریش نازانرێت ناکۆکی لەسەر ئەنجامەکان دروستبن و بۆ یەکلاکردنەوەی ڕوو لە دادگاکان بکەن.

٢١:٣١ ٤.١١.٢٠٢٠

ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی

بایدن: 227 دەنگ

ترامپ: 213 دەنگ

هێشتا 98 دەنگی هەڵبژاردن یەکلانەبوونەتەوە. هەر کاندیدێک 270 دەنگ و زیاتر بەدەستبهێنێت براوە دەبێت.

ترامپ لەم ویلایەتانە براوەیە: کەنتاکی (8 دەنگی هەڵبژاردن)، ئندیانا (11 دەنگی هەڵبژاردن)، ئۆکلاهۆما (7 دەنگی هەڵبژاردن)، ئەلەباما(9 دەنگی هەڵبژاردن)، ئەرکانسا(6 دەنگی هەڵبژاردن)، ساوث داکۆتا (3 دەنگی هەڵبژاردن)، تێنسی(11 دەنگی هەڵبژاردن)، نبراسکا(4 دەنگی هەڵبژاردن)، ساوث کارۆلاینا(9 دەنگی هەڵبژاردن)، وێست ڤێرجینیا (5 دەنگی هەڵبژاردن)، میزوری(10 دەنگی هەڵبژاردن)، یوتا(6 دەنگی هەڵبژاردن)، وایۆمینگ (3 دەنگی هەڵبژاردن)، نۆرث داکۆتا (3 دەنگی هەڵبژاردن)، کەنساس (6 دەنگی هەڵبژاردن)، ئۆهایۆ (18 دەنگی هەڵبژاردن)، ئایداهۆ (4 دەنگی هەڵبژاردن)، لویزیانا (8 دەنگی هەڵبژاردن)، میسیسپی (6 دەنگی هەڵبژاردن)، تەکساس (38 دەنگی هەڵبژاردن)، مۆنتانا (3 دەنگی هەڵبژاردن)، ئایاوا (6 دەنگی هەڵبژاردن)، فلۆریدا(29 دەنگی هەڵبژاردن) .

بایدن لەم ویلایەتانە براوەیە: ڤێرمۆنت (3 دەنگی هەڵبژاردن)، ماساچوستس (11 دەنگی هەڵبژاردن)، دەلەوێر (3 دەنگی هەڵبژاردن)، مێریلاند (10 دەنگی هەڵبژاردن)، نیویۆرک (29 دەنگی هەڵبژاردن)، نیوجێرزی (14 دەنگی هەڵبژاردن)، واشنتنی پایتەخت (3 دەنگی هەڵبژاردن)، کۆلۆرادۆ(9 دەنگی هەڵبژاردن)، کەننەتیکت(7 دەنگی هەڵبژاردن)، ئیلینۆی(20 دەنگی هەڵبژاردن)، نیو مەکسیکۆ(5 دەنگی هەڵبژاردن)، کالیفۆرنیا (55 دەنگی هەڵبژاردن)، ئۆریگن (7 دەنگی هەڵبژاردن)، واشنتن(12 دەنگی هەڵبژاردن)، نیوهامشەر (4 دەنگی هەڵبژاردن)، ڤێرجینیا(13 دەنگی هەڵبژاردن)، ڕۆود ئایلاند (4 دەنگی هەڵبژاردن)، نبراسکا(1 دەنگی هەڵبژاردن)، مینەسۆتا (10 دەنگی هەڵبژاردن) ، هاوایی (4 دەنگی هەڵبژاردن)، مەین (3 دەنگی هەڵبژاردن) .

١٢:٣٢ ٤.١١.٢٠٢٠

دوا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا

ترامپ لەم ویلایەتانە براوەیە: کەنتاکی (8 دەنگی هەڵبژاردن)، ئندیانا (11 دەنگی هەڵبژاردن)، ئۆکلاهۆما (7 دەنگی هەڵبژاردن)، ئەلەباما(9 دەنگی هەڵبژاردن)، ئەرکانسا(6 دەنگی هەڵبژاردن)، ساوث داکۆتا (3 دەنگی هەڵبژاردن)، تێنسی(11 دەنگی هەڵبژاردن)، نبراسکا(4 دەنگی هەڵبژاردن)، ساوث کارۆلاینا(9 دەنگی هەڵبژاردن)، وێست ڤێرجینیا (5 دەنگی هەڵبژاردن)، میزوری(10 دەنگی هەڵبژاردن)، یوتا(6 دەنگی هەڵبژاردن)، وایۆمینگ (3 دەنگی هەڵبژاردن)، نۆرث داکۆتا (3 دەنگی هەڵبژاردن)، کەنساس (6 دەنگی هەڵبژاردن)، ئۆهایۆ (18 دەنگی هەڵبژاردن)، ئایداهۆ (4 دەنگی هەڵبژاردن)، لویزیانا (8 دەنگی هەڵبژاردن)، میسیسپی (6 دەنگی هەڵبژاردن)، تەکساس (38 دەنگی هەڵبژاردن)، مۆنتانا (3 دەنگی هەڵبژاردن)،. بەمەش هەتا ئێستا ترامپ 213 دەنگی هەیە.

بایدن لەم ویلایەتانە براوەیە: ڤێرمۆنت (3 دەنگی هەڵبژاردن)، ماساچوستس (11 دەنگی هەڵبژاردن)، دەلەوێر (3 دەنگی هەڵبژاردن)، مێریلاند (10 دەنگی هەڵبژاردن)، نیویۆرک (29 دەنگی هەڵبژاردن)، نیوجێرزی (14 دەنگی هەڵبژاردن)، واشنتنی پایتەخت (3 دەنگی هەڵبژاردن)، کۆلۆرادۆ(9 دەنگی هەڵبژاردن)، کەننەتیکت(7 دەنگی هەڵبژاردن)، ئیلینۆی(20 دەنگی هەڵبژاردن)، نیو مەکسیکۆ(5 دەنگی هەڵبژاردن)، کالیفۆرنیا (55 دەنگی هەڵبژاردن)، ئۆریگن (7 دەنگی هەڵبژاردن)، واشنتن(12 دەنگی هەڵبژاردن)، نیوهامشەر (4 دەنگی هەڵبژاردن)، ڤێرجینیا(13 دەنگی هەڵبژاردن)، ڕۆود ئایلاند (4 دەنگی هەڵبژاردن)، نبراسکا(1 دەنگی هەڵبژاردن)، مینەسۆتا (10 دەنگی هەڵبژاردن) . بەمەش هەتا ئێستا بایدن 220 دەنگی هەیە.

٠٧:٥٩ ٤.١١.٢٠٢٠


بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کە دەستکراوە بە بڵاوکردنەوەیان؛

لە ستانی ڤیرجینیا کە خاوەنی 13 دەنگی نوێنەرانە، جۆو بایدن کاندیدی دیموکراتەکان سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

لەپاش ئەم ئەنجامە بەراییەی ستانی ڤیرجینیا، جۆو بایدن 205 دەنگی نوێنەرانی هەیە و سەرۆک ترامپ 100 دەنگی نوێنەرانی هەیە.

هەر کاندیدێک لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا توانی 270 دەنگی نوێنەران بەدەستبێنێت، بە سەرکەوتووی هەڵبژاردن دادەنرێت.

زیاتر نیشـان بده‌

XS
SM
MD
LG