سه‌رۆک ئۆباما چه‌ندان هه‌ڵمه‌تی گه‌وره‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له کۆلێژ و زانکۆکان‌دا سـازکردووه، ئه‌مه‌ش له هه‌وڵێـکدا بۆ نوێکردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆش و خرۆشه‌ی دوو سـاڵ له‌مه‌وبه‌ر له نێو گه‌نجه‌کاندا هه‌بوو له ده‌می هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی سه‌رۆکایه‌تیدا، به‌ڵام به‌رزی ڕێژه‌ی بێـکاری و خراپی ئابوری بوونه‌ته کۆسپ له‌به‌رده‌م ئه‌م هه‌وڵه‌یدا.
سیندی سه‌ینی په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له واشنتن ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌مه ڕاستیـیه‌که‌یه بۆ دیموکراته‌کان، چونکه جگه له‌وه‌ی کۆشـکی سپـیـیان له ده‌سـتدایه له هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و سینات‌دا زۆرینه‌ن.
هاوکارانمان خه‌ڵه‌فی زێباری و کاوه کرمانج درێژه‌ی ڕاپـۆرته‌که‌یان به کوردی ئاماده‌کردووه، ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:51 خوله‌كه.