Accessibility links

کاردانەوەی ڕێبەرانی جیهان بەرامبەر بە ئاکامی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا


 دانۆڵد تڕامپ کاتی وتار پێشکەش کردن بۆ پشتیوانانی لە شاری نێویۆڕک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە شەوی ٩ی نوامبردا
دانۆڵد تڕامپ کاتی وتار پێشکەش کردن بۆ پشتیوانانی لە شاری نێویۆڕک دوای سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە شەوی ٩ی نوامبردا

دوای ئەوەی دانۆڵد تڕامپ وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا سەرکەوتنی ڕاگەیاند، سەرۆکان و بەرپرسانی هێندێک لە وڵاتانی جیهان کاردانەوەیان سەبارەت بە ئەو سەرکەوتنە نیشان دا.

ڤلادمر پوتن، سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیامێک دا پیرۆزبایی بە دانۆڵد تڕامپ گوت و بۆ هاوکاری بەرامبەری ڕووسیا و ئەمەریکا لە چارەسەری گرفتەکانی نێونەتەوەیی هومێدەواری دەربڕی.

فێدریکا موگرینی، بەرپرسی سیاسەتەی دەرەوەی یەکیەتی ئەرووپا لە کاردانەوە بەرامبەر بە سەرکەوتنی تڕامپ دا گوتی پێوەندییەکانی ئەرووپا و ئەمەریکا قووڵتر لە هەرگۆڕانێکی دیکەی سیاسی و هاوکاری درێژەی دەبێت.

دوو کاربەدەستی باڵای یەکیەتی ئەرووپا لە نامەیەک دا بۆ تڕامپ نووسیان کە لە چەشنی خۆی دا کاردانەوەیەکی خیرا بوو.

ژان کلود یونکر بەرپرسی کومیسۆنی ئەرووپا و دانۆڵد تاس بەرپرسی شوڕای ئەرووپا بانگ هیشتنی دانۆڵد تڕامپیان کرد کە لە کۆبوونەوەی نێوان ئەرووپا و ئەمەریکادا بەشداری بکات.

لە لایەکی دیکەوە ترێسا مەی، سەرۆک وەزیری بەریتانیا لە پەیامێک بۆ دانۆڵد تڕامپ جەختی کرد کە ئەو وڵاتە پەیوەندێکی پایەدار و تایبەتی لە گەڵ ئەمەریکا هەیە و ئەمەریکا و بەریتانیا وەک لایەنی هاوکار هەوا نزیک دەمێننەوە.

هەروەها، مەحمود عەباس سەرۆکی دەسەڵاتداری فەلەستینی پیرۆزبایی بە دانۆلد تڕامپ گوت و هیواداری دەربڕی کە لە ماوەی خۆلی سەرۆکایەتی ئەو دا بە ئاشتی بگەن.

بینالی یڵدرم، سەرۆک وەزیری تورکیا لە ئەو دەرفەتە کەڵکی وەرگرت و پەیامی بۆ بەڕێز تڕامپ نارد کە ڕادەست کردنەوەی فەتحوڵا گولەن سەرەتایەکی دووبارە لە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمەریکا دەبێت.

ناڕندرا مودی، سەرۆک وەزیری هیندوستان یەکێکی تر لە ئەو سەرۆکانەی جیهان بوو کە پیرۆزبایی لە تڕامپ کرد و هیواداری دەربڕی کە پەیوەندییەکانی هیندوستان و ئەمەریکا پەرەبستێنێت.

مەلەک سەڵمان، پادشای عەڕەبستان پیرۆزبایی لە تڕامپ کرد و لە گەیشتن بە ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچە و بە گشتی جیهان داوای سەرکەوتنی بۆ خواست. هەڵمەتی تڕامپ لە ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن ئاماژەیان بە یارمەتییەکانی دارایی وڵاتانی دەرووبەری کەنداوی فارس دەکرد کە بە هەڵمەتی کڵنتیان کرد.

بنیامین نەتان یاهوو، سەرۆک وەزیری ئیسرایل متمانەیی دەربڕێوە کە پەیوەندی ئەمەریکا و ئیسڕایل لە کاتی سەرۆکایەتی تڕامپ دا بە ئەوپەڕی قوناخێکی نوێ دەگات.

ماتیئۆ رێنتسی، سەرۆک وەزیری ئیتالیا کە بە شێوەیەکی ئاشکرا پشتیوانی لە خانمی هیلەری کردبوو سەرکەوتنی مێژوویی تڕامپی پیرۆز کرد.

ئانگێڵا مێرکر سەرۆکی حکومەتی ئاڵمان پیرۆزبایی لە بەڕیز تڕامپ کرد و پێشنیاری هاوکاری پێدا بەڵام جەختی کرد کە ئەو هاوکارییە لە سەر بناخەی مافەکانی مرۆڤ و نەبوونی جیاوازی دانان بێت.

فڕانک واڵتێرئەشتاین مەیر، وەزیری دەرەوەی ئاڵمان گوتی کە ئەگەر "دانۆڵد تڕامپ بە ڕاستی دەیەوێت سەرۆکی هەموو خەڵکی ئەمەریکا بێت، ئەوە پێم وایە یەکەم ئەرکی پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییە قووڵانەی کە لە ماوەی هەڵمەتەکەی دا سەری هەڵدا.

XS
SM
MD
LG