Accessibility links

ئەمەریکا بەنیازە 380 ملیۆن دۆلار تەرخان بکات بۆ پاراستنی هەڵبژاردنەکان لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان


ئەمەریکا 380 ملیۆن دۆلاری تەرخان کرد بۆ یارمەتیدان لە پاراستنی سیستمی دەنگدانەکان لە هێرشە ئەلیکترۆنییەکان.

ئەگەر هاتوو کۆنگرێس ڕازی بوو لەسەر پڕۆژە یاساکە ئەوا یەکەمین هەنگاو دەبێت لەلایەن ئەمەریکاوە بۆ باشکردنی ئاسایشی هەڵبژاردنەکان لە دوای هەڵمەتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت ڕوسیا دەستی وەردابێتە هەڵبژاردنەکانەوە.

لە پڕۆژە یاساکەدا هاتووە دەبێت 307 ملیۆن دۆلاری زیادە وەکو چۆن سەرۆک ترامپ داوای کردووە دابین بکرێت بۆ بودجەی ئۆفیسی لێکۆڵینەوە. بەرپرسان دەڵێن بەشێک لەو پارەیە بەکاردێت بۆ بەرەنگاربوونەوەی سیخوڕیکردن و پاراستنی سیستمەکانی دەنگدان لە هێرشە ئەلیکترۆنیەکانی ڕوسیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG