دوابه‌دوای چه‌ند کاتژمێـرێـک له‌وه‌ی عومه‌ر سوله‌یمانی جێـگری سه‌رۆکی میسر هه‌واڵی ده‌ست له‌کارکێشـانه‌وه‌ی حوسنی موباره‌کی ڕاگه‌یاند، سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما له کۆشـکی سـپیـیه‌وه وتارێـکی به‌و بۆنه‌یه‌وه پـێـشـکه‌شکرد.
کێنت کله‌ین په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له کۆشـکی سـپـی ڕاپـۆرتی له‌و باره‌یه‌وه ناردووه و هاوکارمان شـایان پاشـا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی تێـگڕای جیهان ئاگای له‌و بۆنه مێژوویانه‌یه که له قاهیره ڕوویان دا. گوتیشی خه‌ڵـکی میسر هاتنه قسه و ده‌نگه‌کانیان بیسـترا و چیدی میسر وه‌ک خۆی نامێنێته‌وه. سه‌رۆک ئۆباما گوتی نه‌وه‌یه‌کی نوێ سه‌ری‌هه‌ڵدا، میسرێـکی دیموکراسی ده‌توانێت ڕۆڵی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیـیه‌که‌ی به‌رپـرسیارانه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ره‌و پـێش به‌رێت.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی به ده‌سـت له‌کارکشـانه‌وه‌ی سه‌رۆک موباره‌ک وه‌ڵامی برسێتی خه‌ڵـکی میسری بۆ گۆڕانکاری دایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه کۆتایی قۆناغی گواستنه‌وه‌ی میسر نیـیه به‌ڵـکو سه‌ره‌تاکه‌یه‌تی.
سه‌رۆک ئۆباما دانی به‌وه دانا که‌وا هێشـتا ڕۆژانی سه‌خت له به‌رده‌مدان و له‌م ده‌مه‌ی میسر کارده‌کات به‌ره‌و دیموکراسی، به‌ڵام گوتیشی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا هه‌موو پـێداویسـتیـیه‌کانیان بۆ دابین ده‌کات. سه‌رۆک ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی نوێی له‌شـکری میسر کرد گواستنه‌وه‌یه‌کی جێی باوه‌ڕ مسۆگه‌ر بکه‌ن و مافی هه‌مووان مسۆگه‌ر بکرێت و یاسای باری نائاسایی وڵاته‌که هه‌ڵبگیرێت و ڕێ خۆش بکه‌ن به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنێـکی ئازاد و ڕه‌وایانه.
هه‌روه‌ها سـتایشی له‌شـکری میسری کرد و سه‌ده‌ها هه‌زار خۆپـیشـانده‌ر که خۆڕاگر بوون له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی توندوتیژی.
سه‌رۆک گوتی" له میسر هێزێـکی ئه‌خلاقی دور له توندوتیژی بوو، نه تیرۆرزم و نه کوشـتنی بێ به‌زه‌یـیانه، به‌ڵکو به خۆلادان له توندوتیژی هێزێـکی ئه‌خلاقی بوو که جارێـکی تر که‌وانی مێژووی به‌ره‌و دادپه‌روه‌ری چه‌مانده‌وه."
ده‌مڕاستی کۆشـکی سـپـی ڕۆبه‌رت گیبس گوتی به‌ڕێز ئۆباما له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی له کۆشـکی سـپی له بڕیاری سه‌رۆک موباره‌ک بۆ ده‌ست له‌کارکشـانه‌وه‌ی ئاگادارکرایه‌وه، له دوایـیدا بۆ چه‌ند خوله‌کێـک ته‌ماشای دیمه‌نی ڕاپـۆرته هه‌واڵیـیه‌کانی له قاهیره‌وه کرد.
گیبس گوتی سه‌رۆک ئۆباما و به‌ڕێز موباره‌ک به‌ر له ڕاگه‌یاندنه‌که قسه‌یان نه‌کردبوو، هه‌رچه‌ندێـکه به‌ر له‌وه‌ی وتاره‌که‌ی ڕابگه‌یه‌نێت سه‌رۆک ئۆباما له‌گه‌ڵ ڕاوێژکارانی ئاسایشی نیشـتیمانی کۆبووه‌وه.
له لایه‌کی تریشه‌وه به‌ر له وتاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما، ڕێبه‌ری ڕیفۆرمخوازی میسر محه‌مه‌د ئه‌لبه‌رادعی به ته‌له‌فیزیۆنی CNN ی ڕاگه‌یاندبوو که ده‌یه‌وێت گوێ له به‌ڕێز ئۆباما بگرێت که بڵێت به هیچ جۆرێـک و له هیچ ڕه‌وشێـکدا پـشـتیوانی له ڕژێمێـکی سه‌رکوتکار له میسر ناکات.
سه‌رله‌به‌یانی دوێنێش جێـگری سه‌رۆک جۆ بایدن ڕایگه‌یاند که له‌کارخسـتنی به‌ڕێز موباره‌ک به‌شێـکه له دیارده‌یه‌ک به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ی میسر درێژه ده‌کێشێت.
بایدن گوتی" هه‌ر هه‌موو ئه‌و ڕووداوانه له میوه فرۆشێـکه‌وه له تونس ده‌سـتیپـێـکرد که بێزاربووبوو له سووکایه‌تیـپـێـکردنی حکومه‌تێـکی گه‌نده‌ڵ و ئابوریـیه‌کی شکست‌خواردوو که ئاگری له‌خۆی به‌ردا و به‌و کاره‌ی هه‌ستی ملیۆنه‌ها و ملیۆنه‌ها خه‌ڵـکی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمه‌که ورووژاند."
هه‌روه‌ها نانسی پـلۆسی دیموکراتی باڵا و ڕێبه‌ری که‌مینه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران گوتی له ڕێی تۆڕی کۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ره‌وه خه‌ڵـکانی گه‌نج میسر به‌ره‌و دیموکراسی ڕێبه‌رایه‌تی ده‌که‌ن، وه گوتی ئه‌و هه‌ڵوێسـتانه‌یان بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هاندان له جیهاندا.
له لایه‌کی تریشه‌وه ئلیان ڕۆز لینن سه‌رۆکی کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌یانـنامه‌یه‌کی نووسراوی بڵاوکرده‌وه که تیایدا داوای خۆڕاگری کرد و داوای کرد گواسـتنه‌وه‌یه‌کی ڕێـک‌وپـێـک به‌ره‌و دیموکراسی له میسر ده‌سـتـپـێبکات و هه‌روه‌ها داوای‌کرد که هه‌رچ ده‌ستێوه‌ردانێـک له لایه‌ن ئیخوان ئه‌لموسلیمین و کۆمه‌ڵه‌کانی تری که به توندڕه‌و ناوزه‌دی کردن ڕه‌تبکرێته‌وه.
هاوارد بێرمه‌نی دیموکراتی باڵای کۆمیته‌ی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیش گوتی ده‌ست له‌کارکشـانه‌وه‌ی موباره‌ک هێشـتا سه‌رکه‌وتنی دیموکراسی نیـیه.
له به‌یانـنامه‌یه‌کدا ڕایگه‌یاند به‌ڵـکو ده‌بێته مایه‌ی هێنانه دی هیوایه‌کی گه‌وره که‌وا دیموکراسی ڕاسته‌قینه‌ی میسر که زووتر بیری لێ نه‌ده‌کرایه‌وه وا به‌ڕێوه‌یه.