Accessibility links

دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا هەندێک لە چالاکییەکانیان لە ئۆکرانیا دەستپێدەکەنەوە


باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە کیێڤ، ئۆکرانیا

دیبلۆماتکارێکی ئەمەریکا وتی ڕەنگە ئەمەریکا بەزوویی دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە کیێڤ بکاتەوە.

بەرپرسی کاروبارەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کریستینا کڤین لە میانەی کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کێڤ وتی ئەمەریکا بەرلەوەی باڵیۆزخانەکە بکاتەوە چاوەڕێی هەڵسەنگاندنی شارەزایانی ئاسایش دەکات سەبارەت بە ڕەوشەکە.

وتی " کاتێک پێیان وتین دەتوانن بگەڕێنەوە، ئێمەش دەگەڕێینەوە."

کڤین وتی ڕەنگە دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ڕۆژانە سەردانی کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا بکەن.

وتیشی " ئێمە زۆر خۆشحاڵین بە گەڕانەوەمان و بەردەوام دەبین لە هەوڵەکانمان بۆ ئەوەی هەرشتێک لەتواناماندا بێت لێرە بیکەین بۆ یارمەتیدانی ئۆکرانیا تاوەکو لەم جەنگەدا سەربکەوێت."

کڤین وتیشی " پەیامەکە بۆ ڕووسیا ئەمەیە : ( شکستت هێنا )، ئۆکرانیا هێشتا ماوە."

ڕۆژی یەکشەممە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ئەنتۆنی بلینکن وتی هەندێک لە دیبلۆماتکارانی ئەمەریکا دەست دەکەن بە سەردانیکردنی لڤیڤی ڕۆژئاوای ئۆکرانیا.

هەواڵی دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا لەکاتێکدایە کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای ئەمەریکا سەردانی کیێڤیان کردووە، لەوانەش سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا نانسی پیڵۆسی.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا


XS
SM
MD
LG