Accessibility links

پەمپێیۆ: ئەمەریکا حوثییەکانی یەمەن وەکو ڕێکخراوێکی" تیرۆریست " دەناسێنێت


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا مایک پەمپێیۆ ڕایگەیاند ئەمەریکا حوثییەکانی یەمەن دەخاتە لیستی ڕەشەوە و وەکو ڕێکخراوێکی " تیرۆریست " لە قەڵەمی دەدات.

پەمپێیۆ لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئامانج لە بڕیارەکە بەرپەرچدانەوەی چالاکییە زیانبەخشەکانی ڕژێمی ئێرانە."

سێ سەرکردەی حوثییەکان لە ناو لیستی ڕەشی ئەمەریکادان، لەوانەش ڕابەری حوثییەکان عەبدولمەلیک حوسی.

پەمپێیۆ وتی بڕیارەکە بۆ " سزادانی حوثییەکان دراوە لەسەر کردەوە تیرۆریستیەکانیان، لەو کردەوانەش هێرشەکانیان بۆ ئەودیوی سنوورەکان کە هەڕەشەیە بۆ سەر دانیشتوانی مەدەنی و ژێرخانی ئابووری و بارە بازرگانییەکان."

ڕێکخراوە خێرخوازییەکان هۆشیارییانداوە لەوەی ئەم بڕیارە لەوانەیە ببێتە هۆی پەکخستنی پڕۆسەی گەیاندنی یارمەتییەکان بۆ یەمەن کە بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی مرۆیی بۆتەوە لە جیهاندا.

پەمپێیۆ وتی " ئەمەریکا دان بەوەدا دەنێت کە ترس هەیە لەسەر ئەوەی ئەم جۆرە بڕیارانە لەوانەیە کاربکەنە سەر ڕەوشی مرۆیی لە یەمەن، بەنیازین ڕێوشوێن بگرینەبەر بۆ ئەوەی کاریگەرییەکانی لەسەر هەندێک لە چالاکی و یارمەتییە مرۆییەکان سنووردار بکەین."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG