Accessibility links

دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا بەڵێن دەدەن بەردەوام بن لەسەر لێکۆڵینەوەکەی ڕوسیا


ئەندامانی دیموکراتەکان لە لیژنەی هەواڵگری ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکادا وتیان بەردەوام دەبن لە لێکۆڵینەوەکاندا سەبارەت بە دەستوەردانەکەی ڕوسیا لە هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکادا سەرەڕای ئەوەی کۆمارییەکان بڕیاریان دەرکردووە کە لێکۆڵینەوەکە دابخرێت.

گەورە ئەندامی دیموکراتەکان لە لیژنەکەدا ئادەم شێف وتی " تەواوی هەوڵی خۆمان دەدەین بۆ بەردەوامبوون لە کارەکەمان. هەندێک کەس هەن دەیانەوێت یارمەتی لیژنەکەمان بدەن و زانیاری بگۆڕنەوە، بەردەوام دەبین لە کردنی ئەوە."

وتیشی " ڕاپۆرتێک دەردەکەین تیایدا هەموو ئەو بەڵگانەی دەستمان کەوتووە تا ئێستا بڵاویان دەکەینەوە."

جێی ئاماژەیە شێف و دیموکراتەکانی دیکە لە لیژنەکەدا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان بەست دوای ڕاگەیاندراوەکەی کۆمارییەکان کە دەستیان گرتووە بەسەر کۆنگرێسدا، لە ڕاگەیەندراوەکەی کۆمارییەکاندا هاتووە دەڵێت لێکۆڵینەوەکە تەواو بووە و هیچ شتێکیان نەدۆزیوەتەوە کە کەمپینەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ببەستێتەوە بە هەوڵەکانی مۆسکۆوە بۆ کارکردنە سەر هەڵبژاردنەکان.

سەرۆک ترامپ چەند جارێک ڕەتی کردۆتەوە بەریکەوتن ڕوویدابێت لەگەڵ ڕوسیادا. هەروەها مۆسکۆش ڕەتی دەکاتەوە دەستی وەردابێتە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمەریکاوە لە ساڵی 2016 دا.

شێف وتی دەتوانێت بە متمانەوە بڵێت کە بەڵگەیەکی گەورە هەیە لەسەر ئەوەی بەریەککەوتن ڕوویداوە لەنێوان کەمپینی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک ترامپ و ڕوسیادا.

وتیشی " ئەوەی ناتوانم بیڵێم ئەوەیە کە نازانم لێکۆڵەرەوەی تایبەت بۆب موڵەر چی دەزانێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG