Accessibility links

سەردانێکی کتوپڕی وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ ئەفغانستان


وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوەید ئۆستن بە سەردانێکی کتوپڕ کە پێشتر ڕانەگەیەندرابوو گەیشتە ئەفغانستان، ئەمەش چەند هەفتەیەک پێش ئەو بەروارەی دیاریکراوە بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان.

هەفتەی ڕابردوو سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن جەختی لەوە کردەوە " قورسە " ئەمەریکا بتوانێت پابەندی ئەو کاتە ببێت کە بەڕێوبەرایەتیەکەی پێشووی ئەمەریکا لەگەڵ تاڵیباندا ڕێکەوتوون لەسەری بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان. ئەم لێدوانەی بایدنیش کاردانەوەی تاڵیبانی لێکەوتەوە و هۆشیاریدا لەوەی دەبێت واشنتن " بەرپرسیارێتی دەرەنجامەکانی " هەر دواخستنێک بگرێتە ئەستۆ.

بەڵام حکومەتی ئەفغانستان هەوڵ دەدات هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکەدا بهێڵێتەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو پشتیوانیە ئاسمانییەی ئەمەریکا لە ئەفغانستانی دەکات.

ئۆستن دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف غەنیدا ڕەتی کردەوە لێدوان لەسەر کاتی کۆتایی بدات و وتی " ئەوە پەیوەندی بە سەرۆکەکەمەوە هەیە."

وتی " سەرۆک بایدن لە قۆناغێکدا ئەو بڕیارە دەدات."

وردەکاری سەردانەکەی ئۆستن بۆ ئەفغانستان بەهۆی هۆکاری ئەمنیەوە بە نهێنی مایەوە، بەڵام کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەو دەرەنجامانەی ئەمەریکا ڕووبەڕووی دەبێتەوە ئەگەر هاتوو پابەندی کاتە دیاریکراوەکە نەبن بۆ کشانەوە، ئۆستن وتی دڵنیایە لەوەی هێزەکانی ئەمەریکا دەتوانن مامەڵە لەگەڵ ئەوەدا بکەن.

وەکو ئاماژەیەکیش بۆ جەنەڕاڵ ئۆستن میڵەری سەرکردەی هێزەکانی ئەمەریکا و هێزەکانی هاوپەیمانێتی ناتۆ لە ئەفغانستان وتی " متمانەی تەواوم بە تواناکانی هەیە لە پاراستنی سەربازەکانماندا."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG