Accessibility links

لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیدا وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا کراوەتە ئامانج


بەپێی دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ئەمەریکا وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا ڕووبەڕووی هێرشێکی ئەلیکترۆنی گەورە بۆتەوە و بەوەش بووە سێیەمین دەزگای فیدڕاڵی کە ڕووبەڕووی هێرشی لەوجۆرە ببێتەوە.

ڕۆژنامەی واشنتن پۆست لە زاری کۆمەڵێک بەرپرسەوە کە ناویان ئاشکرا نەکردووە بڵاویکردەوە وەزارەتەکە کە ڕاسپێردراوە بۆ پاراستنی وڵاتەکە لە هەموو جۆرە هێرشێک بە هێرشی ئەلیکترۆنیشەوە، ئێستا ڕووبەڕووی هێرش دەبێتەوە، بە هەمان شێوە هەردوو وەزارەتی خەزێنە و بازرگانیش هەڕەشەیان لەسەرە.

وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆی ئەمەریکا هەواڵەکەی پشتڕاست نەکردەوە، بەڵام وتی " ئاگاداری هێرشە ئەلیکترۆنییەکانین لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی فیدڕاڵدا و لەنزیکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە هەردوو کەرتی تایبەت و گشتی کاردەکەین بۆ وەڵامدانەوەی ئەو هێرشانە."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG