Accessibility links

بەڕێوەبەەرایەتی تڕامپ یارمەتی بە ئاژانسی یو ئێن کەم دەکاتەوە


بەرەنگاری فەلەستینییەکان بەرامبەر بە سەربازانی ئیسراێلی کە گازی فرمێسک ڕێژ بە کار نەهێنن. کەرتی غەزە، ١٤ی مای ٢٠١٨ی زاینی
بەرەنگاری فەلەستینییەکان بەرامبەر بە سەربازانی ئیسراێلی کە گازی فرمێسک ڕێژ بە کار نەهێنن. کەرتی غەزە، ١٤ی مای ٢٠١٨ی زاینی

حەوتووی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ ڕایگەیاند زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دوڵار یارمەتی ئابوری بۆ فەلەستینییەکانی کەم کردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ یارمەتی دراوی بە ئاژانسی یو ئێن کەم کردۆتەوە کە یارمەتی بە پەناخوازانی فەلەستینی دەکات و دەڵێت ئەو ئاژانسە کەم و کووڕی زۆری تێدایە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هەینی پشتیوانی دەیان ساڵەی خۆی بۆ ئاژانسی فریاگوزاری و کارکردن سەر بە یو ئێن ناسراو بە یو ئێن ئار دەبلیو ئەی کۆتایی پێ هێنا و دەڵێت "بەڕیوەبەرایەتی بە وردی پێداهاتنەوەی بە سەر مەسەلەکەدا کردووە و دڵنیایە کە ئەمەریکا یارمەتی زیاتر بە ئەو ڕێکخراوە ناکات."

یو ئێن ئار دەبلیو ئەی چاودێری تەندروستی، خوێندن و خزمەتەکانی گشتی بۆ فەلەستینییەکان لە کەناری رۆژئاوا، کەرتی غەزە، ئوردن، سوریا و لوبنان دابین دەکات. ئەو ئاژانسە دەڵێت خزمەت بۆ دەوری ٥ ملیۆن پەناخوازی فەلەستینی دابین دەکات، کە زۆربەیان لە ڕەگەزی ئەو فەلەستینیانەن کە یان لە ماڵەکانیان پەڕێوەبوون یان زۆریان بۆ هێنان ماڵەکانیان لە ماوەی شەڕدا بە جێ بێڵن کە ئەمەش وای کرد ئیسڕایل لە ١٩٤٨ دا وڵاتی سەربەخۆی ئیسڕایل دابمەزرێنێت.

ئەمەریکا نزیکەی ٣٠ لە سەدی سەرجەم بودجەی یو ئێن ئار دەبلیو ئەی دابین دەکات لە ساڵی ٢٠١٦ دا ٣٥٥ ملیۆن دوڵاری یارمەتی بە ئەو ئاژانسە کرد. بەڵام، لە مانگی ١ی زاینی ٢٠١٨، بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ یارمەتی ٦٥ ملیۆن دوڵاری ڕاگرت کە بڕیاربوو بدرێت بە یارمەتی بۆ فەلەستینییەکان.

حەوتووی ڕابردوو، بەڕێوەبەرایەتی تڕامپ ڕایگەیاند زیاتر لە ٢٠٠ ملیۆن دوڵار یارمەتی ئابوری بۆ فەلەستینییەکان کەم کردەوە، دوای ئەوەی پێداهاتنەوەیان بە سەر ئەو یارمەتییانەدا کرد کە بۆ پڕۆژەکان لە کەناری ڕۆژئاوا و غەزەدا خەرج دەکرێن. کاربەدەستێکی بالای وەزارەتی دەرەوە گوتی ئەو بڕیارە ئەو گرفتانەش وەبەرچاو دەگرێت کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی لە کۆمەگ کردن بە کەناری رۆژئاوا ڕووبەڕووی بۆتەوە، شوێنێک "حەماس ژیانی وڵاتیانی غەزە دەخاتە مەترسییەوە و دۆخی خراپی مرۆڤایەتی و ئابووری ئەو شوێنە هەروا بەرەوخراپتری دەبات."

XS
SM
MD
LG