Accessibility links

ئەمەریکا یارمەتی ٢٣٠ ملیۆن دوڵار بۆ سوریا هەڵدەوەشێنێتەوە


پیاوایک خەریکی چاککردنەوەی دیواری خانووبەرەیەکی ڕووخاو لە شاری حەلەبە، ١٣ی ئاگوستی ٢٠١٦
پیاوایک خەریکی چاککردنەوەی دیواری خانووبەرەیەکی ڕووخاو لە شاری حەلەبە، ١٣ی ئاگوستی ٢٠١٦

مەک گوڕک ئاماژەی پێدا کە ئەو بڕیارە نەخشی ئەمەریکا لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریادا کەم ناکاتەوە.

واشنگتن: ویلایەتەیەکگرتووەکان هەینی ڕایگەیاند دەوری ٢٣٠ ملیۆن دوڵا پارە بۆ سەقامگیرکردن بۆ باکوری خۆرهەڵاتی سوریا هەڵدەوشێنێتەوە و گوتی یارمەتی پارەی جیهانی بۆ ئاوەدانکردنەوەی سوریا پەیوەندی بە ڕەوتی ئاشتی بە پێشەنگی نەتەوەیە یەکگرتووەکانەوە هەیە.

وەزارەتی دەرەوە لە لێدوانێکی دا گوتی ئەو بڕیارە، لە لایەن وەزیری دەرەوە مایک پامپێۆە دەسەلاتی پێداراوە، و دوای ئەوە هاتنە سەر ئەو بڕیارە کە ئەندامانی دیکەی هاوبەندی جیهانی بە دژی داعش بەڵێنیان دا ٣٠٠ ملیون دولار یارمەتی بە سوریا بکەن.

لێدوانەکەی وەزارەتی دەرەوە گوتی: "ئەو بڕیارە بە ڕاوێژکردن لە گەڵ کۆشکی سپی و لە لایەن وەزیری دەرەوە دراوە، ئەو یارمەتییانەی پێشوو کە لە باری لەشکری و دارایی لە لایەن ئەمەریکاوە تا ئێستا کراون ئەوانیش لە بەرچاو دەگیرین..."

لە ڕابردوودا، کاربەدەستانی ئەمەریکا بەردەوام گوتوویانە کاری سەرەکی ئەوان لە سوریا شکستدانی داعشە، کە ئەو گرووپە بە گوێرەی هەڵسەنگاندنی هێزی هاوپەیمان بێجگە لە چەند ناوچە نەبێت هەموو شوێنەکانی لە دەست چۆنەتە دەر.

برێت مەک گورک نوێنەری تایبەتی ئەمەریکا بۆ هاوبەندی دژی داعش لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانی رۆژی هەینی لە وەزارەتی دەرەوە، گوتی یارمەتی پارە بۆ سەقامگیری هەروا بۆ یارمەتی بە گەڕانەوەی دانیشتوان بۆ ئەو ناوچانە بەکارهێنرا کە لە داعشیان ئەستاندنەوە.

مەک گوڕک ئاماژەی پێدا کە بڕیار بۆ هەڵوەشاندنەوەی بودجەی ٢٣٠ ملیۆن دۆلاری نەخشی ئەمەریکا لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریادا کەم ناکاتەوە. ئەو گوتی ئەو هەنگاوە بۆ ئەوەیە مسوگەری بکەن کە ئەندامانی دیکەی هاوبەندی دژی داعش لە ئەو ئەرکە قورسەدا هاوبەش بین کە ناوچەکانی ڕزگارکراو لە دەستی داعش بە جۆرێک ئامادەی بکەن کە خەڵکی گەراوە بتوانن تێیدا بژین.

وەزارەتی دەرەوە ڕۆژی هەینی گوتی سعودی ڕایگەیاند ١٠٠ ملیون دۆڵار وەک یارمەتی نوێ بۆ باکوری خۆرهەڵاتی سوریا دەکات بۆ ئەوەی یارمەتی بە پرۆژەکانی سەقامگیری لە شارەکانی وەک ڕەقە بکات.

هەروەها میرنشینەکانی عەرەبی بەڵێنی ٥٠ ملیۆن دوڵاری دا وەک لێدوانی وەزارەتی دەرەوە گوتی.

XS
SM
MD
LG