Accessibility links

ئەمەریکا سەبارەت بە تۆپبارانکرانی عافرین ڕەخنە لە تورکیا دەگرێت


 خۆپێشاندان بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عافرین، ١٨ی مانگی ١ی ٢٠١٨ی زاینی
خۆپێشاندان بەرامبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عافرین، ١٨ی مانگی ١ی ٢٠١٨ی زاینی

واشنگتن گوتی هێزی هاوپەیمان ئاسایش بۆ ناوچەکانی ئازادکراو دابین دەکات، و ڕێگاکانی دەربازبوونی ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بەربەست دەکات.

هەینی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی، لە دەمێکدا ئەمەریکا پشتیوانی لە نیگەرانی تورکیا سەبارەت بە سنوورێکی سەقامگیری لە نێوان تورکیا – سوریا دەکات، بەڵام کردارەکانی لەشکری تورکیا بۆ نێو باکووری خۆرهەڵاتی سوریا (شاری عافرین)سەقامگیری هەریمی بەرەوپێش نابات.

بە گوێرەی ڕاپۆرت حکومەتی تورکیا تۆپبارانی هەریمی عافرین لە ژێرکۆنتڕۆڵی کوردەکانی سوریای زیاتر کردووە.

کاربەدەستێکی وەزارەتی دەرەوە گوتی، "ئێمە باوەڕناکەین کە کرداری لەشکری، داخوا لە نێو عافرین یان ناڕاستەوخۆ بۆ سەر هێزەکانی سوریای دێمۆکڕات، لە باکور یان باکووری خۆرهەڵاتی سوریا بێت، خزمەت بە مەسەلەی سەقامگیری هەریمی، سەقامگیری سوریا یان لە ڕاستی نیگەرانی تورکیا بۆ ئاسایسی سنوورەکەیان بکات. ئەو کاربەدەستە گوتیشی کە ئەو بە بێ زانیاری زیاتر لە سەر کردارەکانی ڕاپۆرتکرای ئانکارا ناتوانێت لێدوانی زیاتربدات.

هێزی سنور

هەڕەشەی تورکیا بۆ چوونە نێو عافرین دوای ئەوە هات کە هێزی هاوپەیمان بە پێشەنگی ئەمەریکا گوتی هێزێکی ئاسایشی ٣٠ هەزار کەسی سنور بە پێشەنگی کوردەکان لە باکووری سوریا دا پێک دێنێت.

واشنگتن پاشان گوتی هەوڵی ئەمەریکا بە هەڵە وەسفکراوە و ئەمەریکا بە خەرێکی پێک هێنانی هێزێکی سەرسنور نیە، بەلام هێزی هاوپەیمان ئاسایش بۆ ناوچەکانی ئازادکراو دابین دەکات، و ڕێگاکانی دەربازبوونی ملیتانەکانی دەوڵەتی ئیسلامی بەربەست دەکات.

ئەمەریکا پێشەنگی هێزێکی هاوپەیمانی کردوە کە هێرشەکانی ئاسمانی بۆ سەر شوێنەکانی داعش لە سوریا و عێڕاق دا لە وەتا ساڵی ٢٠١٤ەوە ئەنجام بدات، و وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا مانگی ڕابردوو گوتی کە ٢،٠٠٠ سەربازی لەشکری ئەمەریکا لە سوریا دا هەن.

ئەو کاربەدەستەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی سەڕەرای ئەوەی داعش لە عێڕاق و چەندین بەش لە سوریا دا زەبری وێکەوتووە بەڵام هێشتا لە ناونەچووە.

"داعش ئێستاش هەر هەیە. هەڵمەتی لەشکری بۆ سەر خەلافەتی داعش هێشتا تەواو نەبوو. داعش لە باکوری سوریا و عێراق وایان هەڵبژاردوە کە شەڕ بۆ مردن نەکەن بەڵکو لە ناوچەی شەڕ دەربکەون."

XS
SM
MD
LG