Accessibility links

لە ماوەی 24 کاتژمێردا لە ئەمەریکا زیاتر لە 3930 کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە


زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێردا زیاتر لە 3930 کەس لە ئەمەریکا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمەش ژمارەیەکی پێوانەییە لە حاڵەتەکانی گیان لەدەستدان لە یەک ڕۆژدا.

زانکۆی جۆنز هۆپکینز بڵاویکردەوە لە کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی دووشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە لە ئەمەریکا 3930 حاڵەتی گیان لەدەستدان و زیاتر لە 250 هەزار حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

هەروەها بەپێی پڕۆژەی کۆڤید تراکینگ ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەکان دەکرێن لە ئەمەریکا 131 هەزار نەخۆشی تێپەڕاندووە، کە ئەمەش بە هەمان شێوە ژمارەیەکی پێوانەیی دیکەیە لەو وڵاتەدا تۆمار دەکرێت.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG