Accessibility links

هەندێک لە بەڕێوبەرایەتیەکانی پۆلیسی ئەمەریکا بەرهەڵستی فەرمانی سەپاندنی بەکارهێنانی دەمامک دەکەن


سەرۆکی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی شارۆچکەی مارشاڵ لە ویلایەتی ئارکانساسی ئەمەریکا لانگ هۆڵاند دەڵێت مەترسی هەڕەشەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاد لە قەبارەی خۆی گەورە کراوە. دەشڵێت تەنها لە شوێنێکدا ئەگەر پێویست بکات دەمامک دەبەستێت. هەروەها ئەفسەرەکانیشی ناچار ناکات دەمامک ببەستن.

ڕۆژێک دوای ئەوەی فەرمانڕەوای ویلایەتی ئارکانساس ئاسا هەچینسن فەرمانێکی واژۆ کرد بۆ بەکارهێنانی دەمامک لە سەرتاسەری ئارکانساسدا، هۆڵاند ئەوەی خستەڕوو بەڕێوبەرایەتیەکەی بەکارهێنانی دەمامک بەسەر شارۆچکەی ئۆزارکسدا ناسەپێنێت، وتیشی فەرمانەکە هەنگاوێکی نادەستوورییە.

هۆڵاند وتی " ئەوەی من دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە ئەگەر دەتەوێت دەمامک ببەستیت ئەوا مافی خۆتە. ناکرێت ئەوە بسەپێندرێت بەسەر خەڵکدا."

هۆڵاند یەکێکە لە کۆمەڵێک لەو سەرۆک پۆلیسانەی ئارکانساس و ناوچەکانی دیکەی ئەمەریکا کە دەڵێن بەکارهێنانی دەمامک بەسەر ناوچەکانیاندا ناسەپێنن و فەرمانەکە ڕەت دەکەنەوە.

سەرچاوە/ ئەسۆشیەتد پرێس

XS
SM
MD
LG