Accessibility links

ئەمەریکا چین تێدەپەڕێنێت لەژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنادا


ئەمەریکا بۆ یەکەمین جار بووە یەکەمین وڵات کە زۆرترین حاڵەتی توشبووی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تێدایە و چینی تێپەڕاند، بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان ئێستا ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئەمەریکا 81,378 کەسن، دوای ئەمەریکا، چین و ئیتاڵیا زۆرترین حاڵەتی توشبوونیان هەیە بە ڤایرۆسەکە.

ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین 81,285 حاڵەتی توشبوون و لەئیتاڵیا 80,539 حاڵەت.

ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا بەرزبۆتەوە بۆ 1177 کەس، بەڵام هێشتا ژمارەی گیان لەدەستدانەکانی چینی تێنەپەڕاندووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG