Accessibility links

لە ماوەی ڕۆژێکدا زیاتر لە 2400 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئەمەریکا تۆمارکراوە


زانکۆی جۆنز هۆپکینز ئاماژەی بەوەدا لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا ئەمەریکا زیاتر لە 2400 حاڵەتی نوێی گیان لەدەستدانی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تۆمارکردووە، کە ئەمەش تاوەکو ئێستا زۆرترین حاڵەتی گیان لەدەستدانە لە یەک ڕۆژدا.

زانکۆکە بڵاویکردەوە لە نێوان کاتژمێر 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی سێشەممەوە تاوەکو 20:30 خولەکی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ئەمەریکا 2439 حاڵەتی گیان لەدەستدانی تۆمارکردووە و نزیکەی 200,000 حاڵەتی توشبوونیش تۆمارکراوە.

ئەمەش دووەمین ڕۆژە لە ئەمەریکا ژمارەی گیان لەدەستدانەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دوو هەزار کەس تێپەڕێنێت.

لەسەر ئاستی جیهان ئەمەریکا لە پلەی یەکەمدا دێت لە زۆرترین حاڵەتی توشبوون و گیان لەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەکەوە، تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە کۆی ژمارەی توشبووان بە ڤایرۆسەکە لە ئەمەریکا گەیشتە زیاتر لە 12.7 ملیۆن کەس.

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG