له شـارۆچکه‌ی عه‌نکاوه‌ی سه‌ر له پارێزگای هه‌ولێر ئێواره‌ی یه‌کشه‌ممه 10 ی ته‌موز به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی کۆنسوڵخانه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا کرایه‌وه له مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی کونسـڵخانه‌که‌ی ئه‌مه‌ریکا تۆماس نایدز جێـگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا و جێمس جێڤری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سعود بارزانی و سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێم دکتۆر به‌رهه‌م سـاڵح و چه‌ندین گه‌وره به‌رپـرسـان و نوێنه‌ر و کونسوڵانی وڵاتان له شـاری هه‌ولێر ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌که بوون.
تۆماس نایدز جێـگری وه‌زاره‌تی ئه‌مه‌ریکا به‌م بۆنه‌یه‌وه وتارێـکی پـێشـکه‌شکرد، تیایدا گوتی کونسۆڵگه‌ری گشـتی ئه‌مه‌ریکا کاره‌کانی هه‌رسێ پارێزگای هه‌رێمی کوردسـتان له‌خۆده‌گرێت که بریتین له هه‌ولێر و دهۆک و سلێمانی و جێـگه‌ی تیمی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی هه‌رێمی RRT ده‌گرێته‌وه که له سـاڵی 2007 وه له هه‌رێمه‌که کارده‌که‌ن.
هه‌روه‌ها گوتی ئه‌م کونسڵخانه‌یه نیشـانه‌یه‌کی به‌رچاوی پابه‌ندی درێژخایه‌نمانه بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانمان له‌گه‌ڵ عێراق و بڕوابوونمان به گرنگی ئه‌وان، وه له ڕێـگای باڵیۆزخانه‌که‌مانه‌وه له به‌غدا، کونسڵخانه گشـتیـیه‌کان له به‌سره و هه‌ولێر، ئه‌مه‌ریکا پابه‌ندی خۆی به عێراق و داهاتووه‌که‌یه‌وه نیشـان ده‌دات.
پاشـان جێمس جێڤری باڵیۆزی ئه‌مه‌ریکا بۆ عێراق له گوته‌یه‌کیدا گوتی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا په‌یمان ده‌دات به پـشـتگیریکردنی به‌رده‌وام و په‌رۆشی عێراقێـکی یه‌کگرتووی فره چه‌شـنی دیموکراسی و فیدراڵی و خه‌سـاره‌ته قورسه‌کانتان له نێو خه‌ڵـکی مه‌ده‌نی و هێزه ئه‌منیـیه‌کانتاندا به‌رز ده‌نرخێنین که گیانیان سـپاردووه له پـێناو خه‌باتی هاوبه‌شـمان له دژی تیرۆرسـتان.
پاشـان و هه‌ر له مه‌رسیمه‌که‌دا سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان مه‌سـعود بارزانی گوته‌یه‌کی پـێشـکه‌شکرد و تیایدا گوتی" ئاماده‌بووانی به‌ڕێز زۆر زۆر خۆم به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانم که ئه‌مڕۆ به‌شـداری ده‌که‌م له‌م بۆنه پـڕ به‌هایه‌دا. ڕێـگه‌م بده‌ن به ناوی گه‌لی کوردسـتان پـیرۆزبایی‌یه‌کی گه‌رم ئاڕاسته‌ی گه‌لی ئه‌مه‌ریکا بکه‌م به بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی 235 سـاڵ به‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته گه‌وره‌یه‌دا. ئه‌مڕۆ ڕۆژێـکی گرنگه له په‌یوه‌ندی نێوان گه‌لی کوردسـتان و وڵاتی ئه‌مه‌ریکا، ئه‌مڕۆ نوێـکردنه‌وه‌یه بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌کانی چه‌ندین سـاڵه که هه‌ردوولا خوێنمان دا پـێکه‌وه له پـێناو ڕۆژێـکی وه‌ها که ئه‌م ئازادیـیه‌ی عێراقی به‌دواوه هات و ئه‌مڕۆش ده‌بینین له پایته‌ختی هه‌رێمی کوردسـتان به شێوه‌یه‌کی ڕه‌سمی کونسڵخانه‌ی گشـتی ئه‌مه‌ریکا ده‌کرێته‌وه. ئێمه وه‌کو گه‌لی کوردسـتان پـشـتیوانی ئێوه له‌بیر ناکه‌ین، هه‌ر له سـاڵی 1991 وه که ناوچه‌ی دژه فڕینتان دابینکرد بۆ ئێمه و ئێمه‌ش له‌و ده‌رفه‌ته سوودمان وه‌رگرت و خه‌ریکی دامه‌زراندنی وڵاتی خۆمان و داموده‌زگاکانی هه‌رێمی کوردسـتان بوون، ئه‌گه‌ر پـشـتیوانی ئێوه نه‌بووایه ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ ئێمه نه‌ده‌ڕه‌خسـا. سوپاسی ئێوه و هاوپه‌یمانانی ئێوه ده‌که‌ین بۆ ڕه‌خسـاندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته و هه‌روه‌ها ئێمه پـێـکه‌وه کارمان کرد تاوه‌کو گه‌یشـتینه سـاڵی 2003 و ڕژێمی دکتاتۆری له عێراق ڕووخا و به هاوکاری ئێوه ده‌رفه‌تێـکی زێڕین بۆ گه‌لی عێراق هاته کایه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی وڵاتێـکی دیموکراتی سه‌رله‌نوێ بنیادبنێن."
شـایانی باسه چه‌ندین وڵات کونسڵخانه‌یان هه‌یه له شـاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستانی عێراقدا، له‌وانه ڕووسیا و فه‌ڕه‌نسـا و ئه‌ڵمانیا و به‌ریتانیا و تورکیا و ئێران و میسر و چه‌ندین وڵاتی تر.