Accessibility links

کۆنگرێسی ئەمەریکا پشتیوانی لە پلانێک دەکات بۆ خەرجکردنی 700 ملیار دۆلار بۆ بواری سەربازیی


ئەندامانی لیژنەی بەرگری کۆنگرێسی ئەمەریکا وتیان پشتیوانیان لە پلانێک کردووە بۆ خەرجکردنی 700 ملیار دۆلار بۆ بواری سەربازیی لە ساڵی داهاتوودا و ئەوەش وەکوو پشتیوانیەک لە داوەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دێت بۆ بەهێزترکردنی سوپا.

لیژنەکانی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا لە ئەنجومەنی نوێنەران و کۆنگرێسدا ڕێکەوتن لەسەر زیادکردنی خەرجی بەرگری و هەروەها زیادکردنی ژمارەی سەربازان و کڕینی فڕۆکەی جەنگی و کەشتی جەنگی.

لە یاساکەدا هاتووە دەبێت 16 هەزار سەرباز زیادبکرێن و پلانی تێدایە بۆ کڕینی 90 فڕۆکەی جەنگی لە جۆری ئێف-36 کە کۆمپانیای لۆکهێد مارتن دروستی دەکات.

ئەم پلانی خەرجییەش لەو پلانەی سەرۆک ترامپ زیاترە کە پێشنیاری کردبوو بڕی 603 ملیار دۆلار تەرخان بکرێت بۆ بواری سەربازیی. سەرۆک ترامپ دەیەوێت پارەی زیاتر بخاتە ناو بواری سەربازییەوە ئەوەش لەڕێی کەمکردنەوەی خەرجی ئەو بوارانەی کە سەربازیی نین.

پیشنیارەکەی سەرۆک ترامپ خەرجی وەزارەتی بەرگری و بەرنامە ناوەکییەکانی وەزارەتی وزە و بەرنامەکانی دیکەی بەرگری نیشتیمانی دەگرێتەوە. ئەندامانی هەردوو لیژنەکەی هێزە چەکدارەکانی ئەمەریکا وتیان یاساکە بڕی 643 ملیار دۆلار بۆ ئەم بەرنامانە دابین دەکات و بەوەش خەرجی سەربازیی بە پێنتاگۆن و بەرنامەکانی دیکەی پەیوەست بە بەرگری و ئێف بی ئای و دەزگاکانی دیکە دەگاتە 699.6 ملیار دۆلار.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG