Accessibility links

ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکا دەیانەوێت ڕۆڵێکی گەورەتر ببینن لە هەر ڕێکەوتنێکی وزەی ناوەکیدا لەگەڵ سعودیە


یاسادانەرانی ئەمەریکی لە هەردوو حیزبی دیموکراتەکان و کۆمارییەکان ڕەشنوسێکیان پێشکەش کرد کە تیایدا ڕایەکی گەورەتر دەدات بە کۆنگرێسی ئەمەریکا لە هەر ڕێکەوتنێکی بواری وزەی ناوەکیی مەدەنی لەگەڵ سعودیەدا.

بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ حەز دەکەن ڕێکەوتنێکی وزەی ناوەکی لەگەڵ سعودیەدا واژۆ بکەن. بەڵام لەدوای کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچییەوە گفتوگۆکانی نێوان ئەمەریکا و سعودیە جێی دووبارە پێداچوونەوەیە.

سەرەڕای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ دەوێت پارێزگاری لە پەیوەندییە توندوتۆڵەکانی نێوان ئەمەریکا و سعودیە بکات، بەڵام زۆرێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان بە یەک دەنگ لۆمەی شازادەی جێگرەوەی سعودیە محەمەد بن سەلمانیان کرد لە بابەتی کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچیدا و دەڵێن ئەو فەرمانی کوشتنەکەی دەرکردووە.

ڕەشنووسەکە ناوی " نا بۆ چەکی ناوەکیی بۆ سعودیە "یە، ڕەشنووسەکە بۆ ئەوەی پەسەند بکرێت پێویستی بە ڕەزامەندی هەردوو ئەنجومەنی سینات و نوێنەرانی ئەمەریکایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG