Accessibility links

درێژکردنەوەی ڕاگرتنی سەردانی گەشتیاران بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا


بەرپرسانی هەردوو ئەنجومەنەکەی کۆنگرێسی ئەمەریکا، ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی سینات ئاماژەیان بەوەدا ڕاگرتنی سەردانی گەشتیاران بۆ باڵەخانەی کۆنگرێسی ئەمەریکا و ئۆفیسەکانی سەر بە باڵەخانەکە تاوەکو 16 ی مانگی پێنج درێژکراوەتەوە.

بەرپرسانی کۆنگرێسی ئەمەریکا لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشیان خستەڕوو ئەم هەنگاوە لەنێوەندی بەردەوامبوونی ترسەکاندایە لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

جێی ئاماژەیە یەکەمین جار کە ئەم ڕێوشوێنە گیرایەبەر بۆ ڕاگرتنی سەردانی گەشتیاران بۆ کۆنگرێسی ئەمەریکا ماوەکەی لە 1 ی مانگی پێنجدا بەسەر دەچێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG