Accessibility links

دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵدەدەن یاسایەکی تایبەت سەبارەت بە سزاکانی سەر ئێران و ڕوسیا تێپەڕ بکەن


دیموکراتەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا وتیان یاسایەکی نوێ پێشکەش دەکەن سەبارەت بە سزاکانی سەر ڕوسیا و ئێران لە هەوڵێکی نوێدا بۆ تێپەڕکردنی پڕۆژە یاسایەک کە ماوەی مانگێکە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان ناکۆکییان هەیە لەسەری.

دیموکراتەکانی لیژنەی کاروباری دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێن پڕۆژە یاسای سزاکانی سەر ئێران و ڕوسیا هاوشێوەی ئەو یاسایەیە کە کۆنگرێس بڕیاری لەسەردا و 98 ئەندام ڕازی بوون لەسەری و تەنها دوو ئەندام ڕازی نەبوون لەسەری و لە ئەنجومەنی نوێنەراندا دەنگدانی لەسەر نەکرا.

ئەندامێکی دیموکراتەکان لە لیژنەکە وتی " هاوشێوەی ئەو پڕۆژە یاسایەیە کە کۆنگرێس بڕیاری لەسەردا."

دیموکراتەکان ئەندامانی کۆمارییەکانیان بەوە تۆمەتبارکرد کە بەربەستیان خستۆتە بەردەم پڕۆژە یاساکە بۆ ئەوەی بێهێزی بکەن دوای ئەوەی بەڕێوبەرایەتییەکەی سەرۆک ترامپ نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بەو بەندانەی کە پەیوەستە بە ڕازیبوونی کۆنگرێسەوە لەسەر هەر هەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی سزاکانی سەر مۆسکۆ.

لەلایەکی ترەوە پۆڵ ڕایانی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران وتی دەیەوێت بەزووترین کات بڕیار لەسەر پڕۆژە یاسایەکی بەهێز بدات سەبارەت بە سزاکانی سەر ڕوسیا بەڵام پڕۆژە یاساکە ڕووبەڕوی قورسایی سیاسی بۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG