Accessibility links

ئەمەریکا دوو هێرشی ئاسمانی دژی ڕێکخراوی داعش لە لیبیا ئەنجام دەدات


سوپای ئەمەریکا ڕایگەیاند لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا دوو هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر ڕێکخراوی داعش لە لیبیا.

سەرکردایەتی ئەمەریکا لە ئەفەریقا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند یەکێک لە هێرشە ئاسمانییەکان لە ڕۆژی هەینیدا ئەنجامدراوە و دووەمیان لە ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام دراوە. وتیشی دوو هێرشەکە کراوەتە سەر نزیک شاری فەقها، ژمارەی ئەو چەکدرانەی کە کوژراون ئاماژەی پێ نەدراوە.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە دوو هێرشە ئاسمانیەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی وەفاقی نیشتیمانی لیبیادا ئەنجام دراوە.

لە سەرەتای ساڵی 2015 دا ڕێکخراوی داعش دەستی گرت بەسەر سەرتدا و کردی بە گرنگترین بنکەی سەربازی خۆی لە دەرەوەی عێراق و سوریادا و ژمارەیەکی زۆر چەکداری بیانی ڕاکێشا بەلای خۆیدا. ڕێکخراوی داعش فەرمانڕەوایی توندڕەویی خۆی سەپاند بەسەر دانیشتوانی شارەکەدا و بەدرێژایی 250 کیلۆمەتری نزیک دەریای ناوەڕاستی کۆنتڕۆڵکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG