Accessibility links

ئەمەریکا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق


وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر
وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر

ئەمەریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانی وردی کردە سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، ئەمەش دوای ئەوەی واشنتن تۆمەتباریکردن بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشی موشەکی بۆ سەر بنکەی تاجی کە بووە هۆی کوژرانی دوو سەربازی ئەمەریکی و سەربازێکی بەڕیتانی.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا وتی هێرشە ئاسمانییەکان سنووردار بوون و پێنج کۆگای چەکی میلیشیاکانی کەتیبەی حیزبوڵایان کردۆتە ئامانج، بەو کۆگایانەشەوە کە بەکارهێندراون بۆ هەڵگرتنی ئەو چەکانەی کە لە ڕابردوودا لەدژی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق بەکارهێندراون.

سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا چوار شوێنیان لە عێراق کردۆتە ئامانج.

سوپای ئەمەریکا ئاماژەی بەوە نەدا چەند کەس بەهۆی هێرشەکانەوە کوژراون، بەرپرسانی ئەمەریکی وتیشیان ئەو فڕۆکانەی هێرشەکانیان ئەنجامداوە فڕۆکەوانیان تیادا بووە.

وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئێسپەر لە بەیاننامەیەکدا کە باس لە وردەکاری هێرشەکان دەکات وتی ئەمەریکا ئامادە بووە بۆ وەڵامدانەوە، ئەگەر پێویست بووبێت.

وتی " هەموو شتێک دەکەین بۆ پاراستنی هێزەکانمان لە عێراق و ناوچەکە."

لەلایەکی دیکەوە بەرپرسێکی فڕۆکەخانەی کەربەلا کە تازە دروست دەکرێت وتی هێرشێکی ئاسمانی فڕۆکەخانەکەی کردۆتە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG