Accessibility links

واشنتن سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعودیە دەکات


وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی وتی ئەمەریکا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەیەکی سعودیە دەکات و بەردەوام دەبێت لە هەوڵە سیاسییەکانی بۆ کۆتای هێنان بە ململانێکانی یەمەن.

لە ماوەی ڕابردوودا حوسییەکانی یەمەن کە هاوپەیمانی ئێرانن ڕایگەیاند هێرشێکیان لەڕێی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کردۆتە سەر فڕۆکەخانەی ئەبهای سعودیە.

لەلای خۆشیەوە هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی سعودیە ڕایگەیاند لە ئاکامی هێرشەکەدا ئاگر لە یەکێک لە فڕۆکە مەدەنییەکان کەوتۆتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG