Accessibility links

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و سکرتێری گشتی یو ئێن ڕووداوی ئەهواز مەحکوم دەکەن


وێنەیەکی ڕووداوی شەمە، ٢٢ی سێپتامبر لە ئەهواز کە چەند ئەندامی هێزەکانی لەشکری کۆماری ئیسلامی بە برینداری لە سەر زەوی کەوتوون.
وێنەیەکی ڕووداوی شەمە، ٢٢ی سێپتامبر لە ئەهواز کە چەند ئەندامی هێزەکانی لەشکری کۆماری ئیسلامی بە برینداری لە سەر زەوی کەوتوون.

رۆژی شەمە، لە کاتی نمایشی هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی لە شاری ئەهواز لە خوزستان، چوار کەسی چەکدار، هێرشیان کردە سەر ئەو بۆنەیە.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وێرای دەربڕینی پشتیوانی لە خەڵکی ئێران، لە کاردانەوە بەرامبەر بە هێرشی تێرۆریستی رۆژی شەمە لە ئێران گوتی،" ویلایەتەیەکگرتوەکان هەر چەشنە کردارێکی تێرۆریستی مەحکوم دەکات."

هەدرناوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئێوارەی شەمە بە کاتی واشنگتن گوتی ئێمە لە بەرامبەر ئازارەکانی تێرۆریسمی ئیسلامی توندڕەو پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکەین و هاودەردەی خۆمان لە ئەو کاتە بەژانەدا دەردەبڕین.

ئەو گوتەبێژە هەروەها گوتی: "ئەمەریکا هەرکردارێکی تێرۆریستی و لە دەست چوونی ژیانی خەڵکی بێ تاوان مەحکوم دەکات."

پێشتریش، ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی کۆشکی سپی ئێوارەی شەمە کاردانەوەی بەرامبەر بە رووداوی ئەهواز نیشان دا.

گەرێت مارکیز گوتەبێژی ئەنجومەنەکە گوتی: "ئەمەریکا پشتیوانی لە خەڵکی ئێران دەکات و داوا لە رژیمی تاران دەکات کە لە نێو وڵات تیشک بخاتە سەر پاراستنی ئاسایشی خەڵک."

رۆژی شەمە، لە بۆنەی ساڵوەگەری دەستپێکردنی شەڕی ئێران و عێراق، هێزەکانی چەکداری کۆماری ئیسلامی لە شاری ئەهواز لە خوزستان، چوار چەکدار، هێرشیان کردە سەر ئەو بۆنەیە کە لانی کەم ٢٥ کەس کوژران و دەیان کەسیش برینداربوون، کە هەم سپای پاسداران و هەم ئەو خەڵکەی کە تێێدا بەشداربوون دەگرێتەوە.

لێدوانی گوتەبێژی سکرتێری گشتی دەڵێت ،سکرتێری گشتی هێرشەکەی ئەمڕۆ [شەمە] لە ئەهواز لە باشوری ڕۆژئاوا محکوم دەکات کە بە پێی ڕاپۆرت گەلێک کەس ، لە نێویان دا منداڵ، کوژران. هەروەها گوتێرێز سەرەخۆشی خۆی لە بنەماڵەی قوربانیان و حکومەت و خەڵکی ئێران دەکات. ئەو هیوادارە ئەوانەی بریندارن بە خێرایی چاک ببنەوە.

XS
SM
MD
LG