Accessibility links

فەرماندەیەکی ئەمەریکی : سەرکردەی داعش ئەبوبەکر بەغدادی لەوانەیە هێشتا لەژیاندا مابێت


فەرماندەیەکی باڵای ئەمەریکی وتی سەرکردەی ڕێکخراوی داعش ئەبوبەکر بەغدادی وادەرەکەوێت هێشتا لەژیاندا مابێت، ئەمەش دژی لێدوانەکانی ڕوسیایە کە ڕایگەیاند چەند مانگێک لەمەوپێش بەغدادی کوژراوە.

جەنەڕاڵ ستیفن تاونسێندی فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا وتی " ئایا لەو باوەڕەدام کە هێشتا زیندووە؟ بەڵێ."

سەرەتا تاونسێند وتی لەبەر ئەوەی کە هیچ بەڵگەیەکی نەبینیوە لەسەر ئەوەی بەغدادی کوژرابێت باوەڕی وابووە کە هێشتا زیندووە بەڵام دواتر وتی " هەروەها هەندێک ئاماژەش هەیە لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە کە ئەو هێشتا زیندووە." تاونسێند باسی لە سەرچاوە هەواڵگرییەکان نەکرد.

بەرپرسانی ڕوسیا لە مانگی شەشدا ڕایانگەیاند ئەگەرێکی زۆر هەیە کە بەغدادی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی ڕوسیا بۆ سەر ڕەققەی سوریا کوژرابێت.

تاونسێند بە ڕۆژنامەنووسانی وت هێزەکانی ئەمەریکا و هاوپەیمانان چالاکانە دەگەڕێن بەشوێن بەغدادیدا، ئەگەر بیدۆزنەوە لەوانەیە لەجیاتی ئەوەی دەستگیری بکەن بیکوژن.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG