نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌کان پشتراستی کرده‌وه ئاگاداریه‌کی له ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا پێگه‌یشتوه، ده‌رباره‌ی نیازی کشانه‌وه‌ی له ڕێکه‌وتنی پاریس سه‌باره‌ت به که‌ش وهه‌وا ئه‌گه‌ر بێت و مه‌رجی گوونجاو بۆدوباره ڕێکه‌وتن ده‌ستنیشان نه‌کرێت.
ستیڤان دوجاریک گوته‌بێژی ئه‌مینداری گشتی ئه‌نتۆنێۆ گۆتێرێس له بڵاوکراوه‌یه‌کدا گوتی ئه‌مینداری گشتی "پێشوازی له‌هه‌موو هه‌وڵیک ده‌کات بۆ بوونی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان له‌ڕێکه‌وتنی پاریس‌دا".
ڕۆژی هه‌ینی وه‌زرا‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاند له‌میانه‌ی پرۆسه‌ی کشانه‌وه‌یدا که پێشبینی ده‌کرێت به‌لانی که‌مه‌وه 3 ساڵ بخایه‌نێت، له‌دانوستاندنی نێوده‌ڵه‌تیدا ده‌رباره‌ی گۆڕانکاری که‌ش و هه‌وا به‌رده‌وام ده‌بێت.
سه‌رباری ئه‌مه‌ش ده‌ڵێت "به‌شداری ویڵایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا له دانوستاندا "به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مریکا ده‌پارێزێت و هه‌موو بژاره سیاسیه‌کانی داهاتوو له‌به‌رده‌م به‌ڕێوبه‌رایه‌تیه‌که‌دا به‌کراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌که ده‌شڵێت" ویلایه‌ته یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا پشتیوانی ڕێبازی هاوسه‌نگیی سیاسی که‌ش و هه‌وا ده‌کات، له به‌رزبوونه‌وه که‌مکاته‌وه و گه‌شه‌سه‌ندنی ئابووری پته‌وکات و گه‌ره‌نتی ئاسایشی وزه بکات".