Accessibility links

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا لە رێکەوتننامەی پاریس بۆ کەش وهەوا دێتە دەرەوە


سەرۆک دانۆڵد ترامپ ئەمەریکای هێنایە دەرەوە لە ڕێکەوتننامەی پاریس بۆ کەش و هەوا کە لەلایەن سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا باراک ئۆباماوە کرابوو، بەڵام هەوڵدەدات ڕێکەوتنێکی باشتر بکات کە لە قازانجی کاری ئەمەریکا و باجدەران بێت.

سەرۆک ترامپ ڕایگەیاند ئەمەریکا دێتە دەرەوە لە ڕێکەوتننامەکەی پاریس و وتی هەوڵ بۆ ڕێکەوتنێک دەدات کە دادپەروەرانە بێت.

سەرۆک ترامپ وتی " ئێمە دێینە دەرەوە." ئامادەبووانیش بە چەپڵە وەڵامی سەرۆک ترامپیان دایەوە.

سەرۆک ترامپ وتی " ڕێکەوتننامەی پاریس بۆ کەش و هەوا نموونەیەکی ترە بۆ چوونە ناوەوەی واشنتن بۆ ڕێکەوتنێک کە زیان بە ئەمەریکا دەگەیەنێت."

شایەنی باسە لەکاتی کەمپینی هەڵبژاردنەکاندا سەرۆک ترامپ بەڵێنیدا لە ڕێکەوتننامەکە بێتە دەرەوە و بەڵێنەکەی بردە سەر. هەروەها ئەم بڕیارەی سەرۆک ترامپ کاردانەوەی جیاوازی لێکەوتەوە.

سەرچاوە / VOA

XS
SM
MD
LG