کۆشکی سپی دەڵێت ڕەفتارەکانی چین لە تەنگەی تایوان و دەریای باشووری چیندا ڕەنگدانەوەی " زیادبوونی دوژمنکاری " لەلایەن سوپای چینەوە کە مەترسی هەڵەی زیان گەیاندن بە یەکێک زیاتر دەکات.
هێزی دەریایی ئەمەریکا ڕۆژی یەکشەممە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردەوە کە تیایدا کەشتییەکی جەنگی چینی لە تەنگەی تایوان لە نزیکەوە بە بەردەم کەشتییەکی جەنگی ئەمەریکیدا تێپەڕ دەبێت.
وتەبێژی کۆشکی سپی جۆن کیربی وتی " ئەوەندەی نەماوە یەکێک زیانی پێبگات." ئاماژەی بە شێوازە ڕێگری ناپارێزراو و نا پرۆفیشناڵەکانی چین کرد.
کیربی وتی ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن لە ئازادی هاتوچۆ لە دەریا و ئاسماندا.
وتی " بێگومان حەز دەکەم ببینم چین بیانوو بۆ ئەو کارانەی بهێنێتەوە کە ئەنجامیان دەدات. بەرپەرچدانەوەکان لە ئاسمان و دەریادا هەموو کاتێک ڕوودەدات، ئێمەش دەیکەین، بەڵام جیاوازییەکە ئەوەیە ئێمە کاتێک دەیکەین کە هەست بکەین پێویستە و بە پرۆفیشناڵانە دەیکەین."
کیربی وتی ئەگەر چین ویستبێتی پەیامێک بگەیەنێت لەسەر ئەوەی کە نایەوێت ئەمەریکا لە ناوچەکەدا بێت یاخود بیەوێت کەشتی و فڕۆکەکانی ئەمەریکا چیتر بە ئاو و ئاسمانی نێودەوڵەتیدا گەشت نەکەن، ئەوا سەرکەوتوو نابێت" ئەوە ڕوونادات."
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز