Accessibility links

باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان: هێورکردنەوە ڕەوشەکە دەکەوێتەوە سەر کۆریای باکوور و ئەمەریکا


باڵیۆزی چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان لیۆ جەی وتی هێورکردنەوەی ڕەوشەکە و بڕیاردان لەسەر گفتوگۆکردن بۆ کۆتایی هێنان بە بەرنامە ناوەکییەکەی کۆریای باکوور بەشێوەیەکی سەرەکی بەندە بە ئەمەریکا و کۆریای باکوورەوە نەوەک چین.

شایەنی باسە ڕۆژی هەینی کۆریای باکوور دووەم تاقیکردنەوەی موشەکی بالیستیکی کیشوەریی لەم مانگەدا تاقیکردەوە.سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وتی هەست بە بێهیواییەکی زۆر دەکات بەرامبەر چین کە هیچ شتێکی نەکردووە بۆ ئەمەریکا سەبارەت بە کۆریای باکوور.

لیۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " واشنتن و پیۆنگیانگ بەرپرسیارێتی سەرەکیان لەسەرە سەبارەت بە ڕۆشتنیان بەرەو ئاڕاستەیەکی ڕاست نەوەکوو چین."

وتیشی " چین چەندێک توانای هەبێت هەوڵەکانی ئەنجامی کردارییان لێناکەوێتەوە چونکە بابەتەکە پەیوەستە بە دوو لایەنە سیاسییەکەوە."

لەلای خۆیەوە نیکی هەیڵی باڵیۆزی ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی یەکشەممە وتی ئەمەریکا پێی وایە کاتی قسەکردن تەواو بووە و چین دەبێت بڕیاربدات کە ئایا دەیەوێت پشتیوانی لە سزاکانی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بکات بۆ سەر کۆریای باکوور یاخوود نا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG