Accessibility links

ترامپ بێدەنگییەکەی لەگەڵ سەرۆکی چیندا شکاند


سەرۆک دانۆڵد ترامپ بێدەنگییەکەی شکاند لەگەڵ سەرۆکی چین شی جی پـینگدا بە نامەیەک کە تیایدا دەڵێت ئامادەیە بۆ کارکردن لەگەڵ ئەودا بۆ باشترکردنی پەیوەندییەکان، هەرچەندە لەدوای ئەوەی سەرۆک ترامپ بووە سەرۆک ڕاستەوخۆ قسەیان نەکردووە.

کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند نامەکە سوپاسی سەرۆک شی جی پـینگ کراوە کە پیرۆزبایی لە سەرۆک ترامپ کردبوو لە ڕۆژی بوون بە سەرۆکیدا وە هەروەها پیرۆزبایی ساڵی نوێی چینی لە هاوڵاتیانی چین کردووە.

چینیش لەلای خۆیەوە ڕایگەیاندا کە نامەکە گرنگییەکی زۆری هەیە بۆ پەیوەندییەکانی نێوان ئەمەریکا و چین.

وتەبێژی وەزیری دەرەوەی چین لو کانگ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێمە زۆر سوپاسی سەرۆک ترامپ دەکەین کە پیرۆزبایی ساڵی نوێی چینی لە سەرۆک شی جی پـینگ و خەڵکی چین کرد."

لە پرسارێکدا کە لێیکرا سەبارەت بەوەی کە بۆچی سەرۆک ترامپ پەیوەندی تەلەفونی نەکردووە بۆ سەرۆک جینگپینگ لەکاتێکدا تەلەفونی بۆ هەموو سەرکردەکانی جیهان کردووە، لو کانگ لە وەڵامدا وتی " ئەم جۆرە قسانە بێ مانان."

سەرۆک ترامپ و سەرۆک شی جی پـینگ هێشتا ڕاستەوخۆ قسەیان نەکردووە لە دوای ئەو ڕۆژەوە کە ترامپ هەڵبژاردنەکانی مانگی یانزەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی بردەوە.

XS
SM
MD
LG