Accessibility links

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی کوریای باکوور چۆته‌ چین


وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا رێکس تیلرسن له‌ چینه‌ بۆ به‌ده‌ستهینانی هاوکاری ئه‌و وڵاته‌ له‌هه‌ڵماتێکدا بۆ ئه‌وپه‌ڕی گوشارهێنان به‌رامبه‌ر به‌ دوژمنکاری ناوه‌کی کۆریای باکوور له‌کاتێکدا گرژی له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی کۆریای له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه‌.

تیلرسن له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی چین (شی جین پینگ) کۆبۆوه‌ بۆ وتووێژ ده‌رباره‌ی چۆنێتی ناچارکردنی کۆریای باکوور بۆ ده‌ستهه‌ڵگرتن له‌ به‌رنامه‌ ناوه‌کیه‌که‌ی. هه‌روه‌ها وتووێژ له‌ باره‌ی بازرگانی و ئاماده‌کاری بۆ یه‌که‌م سه‌ردانی سه‌رۆکی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ بۆ چین له‌مانگی 11ی داهاتوودا.

زوانێکی ئه‌مرۆ تێلرسن له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ دیپلۆماتکارانی چین و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ده‌وڵه‌ت (یانگ جی چی) و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ (وانگ یی) کۆبۆوه‌.

وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان ڕاوێژ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی چین ده‌کات ده‌رباره‌ی پابه‌ندبوونی چین به‌که‌مکردنه‌وه‌ی هاورده‌ی خه‌ڵووز و ئاسن و ئاسنی خاو و قورقووشمی خاو قورقووشم و خواردنه‌ ده‌ریایه‌کان له‌کۆریای باکوور.

ئه‌گه‌ر قه‌ده‌غه‌کردنی ته‌واوه‌تی ئه‌وخاڵانه‌ په‌یڕه‌و بکرێت، ئه‌وا داهاتی کۆریای باکوور له‌ئه‌مساڵدا که‌م ده‌کاته‌وه‌. به‌پێی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ له‌ساڵی 2016دا له‌ هه‌نارده‌که‌رنی ئه‌م شتوومه‌کانه‌ کۆریای باکوور 1 ملیار 500 ملێۆن دۆلاری به‌ده‌ستهێناوه.

چین به‌یه‌که‌م هاوبه‌شی بازرگانی کۆریای باکوور داده‌نرێت. واشنگتن ده‌ڵێت ڕاکێشانی چین بۆ ئه‌م پرسه‌ کلیلی نه‌هێشتنی توانای بێۆنگ یانگه‌ له‌به‌ده‌ستهێنانی داهاتی گه‌وره‌.

XS
SM
MD
LG