Accessibility links

ئەمەریکا: بڵاوکردنەوەی چەک لە دەریای باشووری چیندا لەلایەن چینەوە دەرئەنجامی دەبێت


وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز
وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز

کۆشکی سپی وتی ئەمەریکا ترسەکانی سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی چەک لە دەریای باشووری چیندا بە چین وتووە و ئەو کارە دەرئەنجامیمەودا کورت و درێژی دەبێت.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمەریکا ڕۆژی چوارشەممە لە زاری چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە ڕاپۆرتەکانی دەزگای هەواڵگری ئەمەریکیەوە بڵاویکردەوە چین موشەکی کروزی دژە کەشتی و سیستمی موشەکی ئاسمانی لە سێ بنکەیدا لە دەریای باشووری چین بڵاوکردۆتەوە.

وتەبێژی کۆشکی سپی سارە ساندەرز لە کۆنگرەیەکی ڕۆژانەی ڕۆژنامەوانیدا وتی " ئێمە تەواو ئاگاداری خۆپڕچەککردنی چینین لە دەریای باشووری چین. ڕاستەوخۆ ترسەکانمان لەگەڵ چیندا باس کردووە و ئەو کارەش دەرئەنجامی مەودا کورت و درێژی دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG