Accessibility links

مایک پەمپێۆ لە گەڵ وەزیری دەرەوەی چین و عەڕەبستانی سعودی سەبارەت بە ئێران گفتوگۆی کرد.


وەزارەتی ڕاگەیاندنی عەڕەبستانی سعودی لە تویتری فەرمی خۆی نووسی کە دوو لایەن سەبارەت بە پەرەپێدانی هاوکارییەکانی ناوچەیی لە نێویاندا هەوڵدان بۆ قایمکردنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچە گفت و گۆیان کرد.

بەڕێز پەمپێۆ شەمە لە گەڵ وانگ یی، هاوتای چینی، بە شیوەی تەلەفۆنی سەبارەت بە گەلێک بابەتی گرنگ، لە نێویان دا دۆخی ئێران گفت و گۆی کرد.

مۆرگان ئورتگاس گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە لێدوانێکدا گوتی، دو لایەن سەبارەت بە بابەتەکانی جۆربەجۆری دوولایەنە، بە تایبەتی ناکۆکییەکانی بازرگانی ئەمدواییانەی نێوان دوو ئابووری گەورەی جیهان، وتووێژیان کرد.

لە چوارچێوەی سیاسەتی دەرەوە، ئێران و نیگەرانییەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە هەڕەشەکان لە ئاکامی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، یەکێک لە تەوەرەکانی گەورەی گفت و گۆی هەر دووک وەزیر بوو.

ئاژانسی ڕۆیتێرز لە ئەم بارەویەوە نووسی کە وەزیری دەرەوەی چین لە هەڵویستی سەختگیرانەی واشنگتن لە وتووێژەکانی بازرگانی دوو وڵات، و هەروەها گەمارۆکانی ئێران، ناڕەزایەتی دەربڕی.

بەڕێز پەمپێۆ هەروەها لە گفت و گۆی تەلەفۆنی لە گەڵ محەمەد بن سەڵمان، سەبارەت بە بابەتەکانی ئاسایشی ناوچەیی دوان.

وتووێژی بەڕێز پەمپێۆ لە گەڵ شازادەی سعودی لە دەمێکدایە کە گرژی نێوان ئەمەریکا و ئێران لە ئاکامی چوونە سەری هەڕەشەکانی ئێران لە ناوچەکە و ناردنی کەشتی فڕۆکەهەڵگر و بۆمبهاوێژەکانی ئەمەریکا بۆ ناوچەکە زیاتر بووە.

عەڕەبستانی سعودی و ئەمەریکا وێڕای چەندین وڵاتی دیکەی ناوچەکە، دەستتێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی بە هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا دەزانن.

هەینی، ڕۆیتێرز ڕاپۆرتی کرد کە کۆمپانی بیمەی نۆڕوێژی باوەڕی وایە بە ئەگەری زۆر سپای پاسداران ئەگەری هێرشەکان بۆ سەر کەشتییەکانی بارهەڵگری نەوت و بازرگانی لە نزیک بەندەری فەجیری دابینکردووە.

وتووێژی شازادەی سعودی لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ماوەیەکی کورتی دوای ئەوە دێت کە سعودی بانگهێشتنی سەرۆکانی وڵاتانی عەڕەب و ناوچەی کەنداو کرد لە کۆبوونەوەیەکی تەنگەتاوی دا سەبارەت بە هێرشەکانی حەوتووی ڕابردوو بۆ سەر نەوت کێشەکانی عەڕەبستان و کەشتییەکانی بازرگانی گفت و گۆ بکەن.

XS
SM
MD
LG