کۆشکی سپی پشتڕاستیکرده‌وه که سه‌رۆکی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا دانۆڵد ترامپ و سه‌رۆکی چین (شی جین بینگ) له په‌یوه‌ندیه‌کی ته‌له‌فۆنیدا ڕۆژی هه‌ینی سه‌ر له نوێ دووپاتیانکرده‌وه پابه‌ند به‌نه‌هێشتنی چه‌کی ناوه‌کی له‌نیمچه دوورگه‌ی کۆریادایه.
ڕاگه‌یاندنه‌که ده‌ڵێت ڕابه‌ره‌کان دووپاتیانکرده‌وه دوابڕیاری ئه‌نجو‌مه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رباره‌ی کۆریای باکوور بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئاشتی و سه‌قامگیری له نیمچه دورگه‌ی کۆریادا به‌هه‌نگاوێکی گرنگ و پێویست داده‌نرێت.
هه‌روه‌ها کۆشکی سپی ده‌ڵێت سه‌رۆکه‌کان جه‌ختیانکرده‌وه و ڕێکه‌وتن، که ده‌بێت کۆریای باکوور ڕه‌فتاره شه‌ڕه‌نگێزیه‌کانی ڕاگرێت.
زوویه‌کی ڕۆژی هه‌ینی ترامپ به نووسراوه هوشداری به‌کۆریای باکوور دا تێێدا گوتی هێزی سه‌ربازی ئه‌مریکا له‌ئاماده‌باشیدان، له‌کاتێکدا پێۆنگ یانگ ویلایه‌کگرتوه‌کانی تۆمه‌تبارکرد به‌وه‌ی نیمچه دوورگه‌ی کۆریا به‌ره‌وه جه‌نگی ناوه‌کی ده‌بات.
ترامپ هوشداره‌کانی پێشتری دووباره‌کرده‌وه بۆ کۆریای باکوور که هه‌ڕه‌شه‌ی له دوورگه‌ی گوام کردبوو، گوتی "ئه‌گه‌ر هه‌چ کارێک له‌گوام ڕووبدات ئه‌وه ده‌بێته کێشه‌یه‌کی گه‌وره بۆ کۆریای باکوور".
پێۆنگ یانگ هه‌ڕه‌شه‌ی کردبوو مووشه‌ک ئاراسته‌ی دوورگه‌که له ئۆقیانووسی ئارام‌دا ده‌کات که به بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی سه‌ره‌کی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا داده‌نرێت.