Accessibility links

ئەمەریکا و چین پێشنیاری سزادانی چەند کەسێکی کۆریای باکوور دەکەن بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش


سیاسەتمەداران ڕایانگەیاند پێدەچێت ئەمەریکا و چین ناوی چەند کەسێک و دەزگای تری سەر بە کۆریای باکوور بدەنە ئەنجوومەنی ئاسایش بۆ ئەوەی بخرێنە ناو لیستی ڕەشی سزاکانەوە بەهۆی بەردەوامبوونی پیۆنگیانگ لەسەر تاقیکردنەوە موشەکییە بالیستیکییەکانی.

سیاسەتمەدارەکان وتیشیان ئەنجوومەنەکە لە 15وڵاتی ئەندام پێکهاتووە لەماوەیەکی نزیکدا دەنگ دەدەن لەسەر یاسایەک بۆ زیادکردنی ناوەکان بۆ سەر لیستی ڕەشی سزاکان.

شایەنی باسە وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ڕۆژی پێنجشەممەنۆ کۆمپانیا و دامەزراوە و سێ کەسی خستە لیستی ڕەشەوە بەهۆی ئەوەی پشتیوانیان لە بەرنامەی چەکی ناوەکی کۆریای باکوور کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG