Accessibility links

تیلەرسن: ئەمەریکا و چین داوا لە کۆریای باکور دەکەن بەرنامە ناوەکییەکەی بوەستێنێت


دوای گفتوگۆکانی لەگەڵ گەورە بەرپرسان و سەرکردە سەربازییەکانی چیندا، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕێکس تیلەرسن وتی هەردوولا داوا لە کۆریای باکوور دەکەین بەرنامە ناوەکی و موشەکییە نایاساییەکەی بوەستێنێت.

تیلەرسن بە ڕۆژنامەنووسانی وت " جارێکی دیکە بە چینمان وتەوە کە بەرپرسارێتی سیاسی لەسەرە بۆ فشار خستنە سەر کۆریای باکوور ئەگەر بیەوێت ڕەوشی ناوچەکە خراپتر نەبێت."

شایەنی باسە ئەمەریکا هیوایەکی زۆری هەیە بە چین سەبارەت بە بابەتی بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی کۆریای باکوور و دەیەوێت لەڕێی چینەوە کۆریای باکوور واز لە بەرنامە ناوەکیی و موشەکییەکەی بهێنێت، بەڵام لە ماوەی ڕابردوودا سەرۆک ترامپ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نوسیبووی " سەرەڕای پێزانینم بۆ هەوڵەکانی سەرۆک شی و چین سەبارەت بە کۆریای باکوور بەڵام سەرکەوتوو نەبوون." بەڵام ڕۆژێک دوای ئەوە لە لێدوانێکیدا لە زانکۆیەکی ویلایەتی ئایوا وتی "پەیوەندییەکی توندوتۆڵمان هەیە لەگەڵ چیندا و سەرۆکی چین شی جین پینگم زۆر بە دڵە."

XS
SM
MD
LG