Accessibility links

وەزیری بەرگری ئەمەریکا لەگەڵ هاوتا چینیەکەیدا کۆدەبێتەوە


وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا جەیمس ماتیس لەگەڵ وەزیری دەرەوەی چین وی ڤینگ

وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس لەگەڵ هاوتا چینییەکەیدا کۆبۆوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمەریکا بۆ باشکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان تاوەکو بتوانن بەرگەی گرژییەکانی نێوانیان بگرن.

ماتیس مانگی ڕابردوو باسی لەوە کرد کە چۆن لەوانەیە ئەو گرژییەی ئێستا هەیە لە نێوان چین و ئەمەریکادا پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوانیان لەناوببات کاتێک پەکین پلانێکی بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەک هەڵوەشاندەوە لە مانگی 10 دا لە نێوان ماتیس و وەزیری بەرگری چین وی ڤینگدا.

یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمەریکا بۆ کاروباری ئاسیا و دەریای هێمن ڕاندڵ شرایفەر وتی باشکردنی پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان سوپای ئەمەریکا و چین زۆر گرنگن بۆ سنووردانان بۆ ئەگەری هەڵگیرسانی ململانێیەکی ڕووخێنەر.

شرایفەر بە ڕۆژنامەنووسانی وت " هێزەکانمان بەرژەوەندیی هەرێمییان هەیە، پێویستە لەسەرمان دڵنیا بینەوە لەوەی کاتێک بەرژەوەندییەکانمان بەریەک دەکەون ئەم شتە نەگاتە حاڵەتێکی کارەساتی."

شرایفەر وتی پێی وایە سوپای چینیش هەمان ڕاوبۆچونیان هەیە چونکە لەمدواییانەدا داوای کۆبوونەوەیان کردووە لە سەنگاپوور دوای ئەوەی چین کۆبوونەوەکەی ماتیسی لە چین هەڵوەشاندەوە.

شرایفەر وتی " ئەوەی دەمانەوێت سەبارەت بە سەقامگیری و ئارامی ئەوەیە بە ڕێکخراوی پەیوەندیی هەبێت لەنێوانماندا بۆ ئەوەی هەموو لایەک لە نیازی لاکەی دیکە تێبگات و ڕێوشوێن بگرێتە بەر بۆ دروستکردنی متمانە کە یارمەتیمان دەدات لەوەی خۆمان بەدووربگرین لە هەر ڕووداوێک و ڕووداوێکی نەخوازراو."

وتی " ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا لە تواناماندا دەبێت بەشێوەیەک مامەڵەی لەگەڵدا بکەین کە شتەکان تێک نەچن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG